دیداری: تیشکۆ
ئەکادیمیای بالەی سلێمانی بۆ کچان فێرگه‌یه‌که بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانی باله، ئالان سه‌لاح راهێنه‌ری تیپهکهیهو له چاوپێکه‌وتنێکی ستادیۆمدا ده‌رده دڵی زۆری هه‌بوو، له هه‌موویان کاریگه‌رتر نه بوونی شوێنی راهێنانێکی گونجاوه، له‌وه‌ش گرنگتر هه‌وڵی زۆری داوه رێگه‌ی بدرێت هۆڵی زانکۆی سلێمانی(کامپی کۆنی زانکۆ) ئه‌گه‌ر به مه‌رجیش بێت بیده‌نێ به‌ڵام به ده‌نگییه‌وه ناهاتوون، له‌م دیداره‌دا له‌سه‌ر تیپه‌که‌و داواکاری و کێشه‌کانیان ده‌دوێت.
*ناوی فێرگه‌که چییه و سروشتی ئیشکردنتان چۆنه؟
-ناوی ئه‌کادیمیاکه‌مان (ئەکادیمیای تۆپی بالەی سلێمانی)ە، تەنها یاریزانی کچ لەخۆ دەگرێ و ٣١/ ٥/ ٢٠١٥ دامەزراوە، وەک دەستەی ڕاهێنەر لەئێستادا خۆم و دوو یاریدەدەرم هەیە کە ئه‌وانیش کچن، هەروەها چەند خوێندکارێکی زانکۆ لەپاش تاقیکردنەوەکان هاریکاریم دەکەن چونکە تەنها ئامانجم بنیاتنانی یاریزان نییە بەڵکو لەیاری بالەدا کادری وەرزشیش ئاڕاستە ئەکەم تا ئەزمون وەربگرن.
*ستافی کار کردن و ئیداری په‌یمانگاکه چۆنه؟
-پێکهاتەی تیمەکە لەڕوی کارگێڕی له( دەستەی ڕاهێنەر، لیژنەی باوکان، پارێزەر، لیژنەی ڕاوێژکاری) پێکدێت، لیژنەی ڕاوێژکاری کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆن هەریەکەو بەپێی پسۆڕی خۆی چاودێری و هەڵسەنگاندن دەکەن وە زانیاری کۆدەکەنوەو دواتر دەیکەن بەڕاپۆرت تا وەک ڕاهێنەر پشتی پێ ببەستم بۆ پێشخستنی تیمەکە.
*فێرگه‌که‌تان له‌لایه‌ن هیچ یانه‌یه‌ک یان دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت یان نا؟
-سەرەتا زۆر سوپاسی خەمخۆری و دڵسۆزیتان ئەکەم، خۆتان ئاگادارن دەستەی کارگێڕی یانەکان وەرزشیان بە چ ئاقارێک گه‌یاندووه کەبۆتە هۆی پەراوێز خستن و نانەوەی بەربەستو گرفت و دروستکردنی گومانی بێ بنەما لەسەر کەسانی وەک من بۆیە ئێمە سەر بەهیچ یانەیەک نین.
*چۆن ئه‌م بیرۆکه‌یه‌تان لا دروست بووه؟
-پاش گەڕانەوەم لەخوێندن لە بەریتانیا، یانەی پێشمەرگە زۆر سەرسەختانەو بەشێک لەئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەتایبەتی سەرپەرشتیاری تیمی بالەی کچان هەوڵیان دا بمبەنە ئەو یانەیە پاش هەوڵێکی زۆر سەرکەوتوو بون لەهەوڵەکەیان بوم بەڕاهێنەری تیمی پێشکەوتوان.
پاشان بۆم دەرکەوت تیمی پێشکەوتوانی کچان تواناکانیان سنور دارە و جێی خواست و ئارەزوو هەروەها ناو‌و ناوبانگی ئەو یانەیە نیە، بۆیە پلانێکی درێژخایەنم دانا تالە ماوەی ٥ بۆ ٦ ساڵ تیمێکی شایستە بنیات بنێم، ئەوەبوو فێرگەیەکم لەهەمان یانە دانا سێ ساڵ لەمەوبەر، بۆیە سەرەتاکانی ئه‌م فێرگه‌یه دەگەڕێتەوە بۆ یانەی پێشمەرگە، دواتر له‌و یانه‌یه دەستم لەکارکێشایەوە، بۆیە کۆتایی ساڵی پار هاتینە دەرەوەو سه ربەخۆ کار دەکەم و مۆڵەتی فێرگەم لە بەڕێوبەرایەتی وەرزش وەرگرتووە.
*چۆن یاریزانان هه‌ڵده‌ژێرن و ئایا به‌شداریی هیچ خول و پاڵهوانێتییهکتان کردووه؟
-بەپشتبەستن بەخوێندنگەکان یاریزان هەڵدەبژێرم بەو پێیەی بگونجێ لەگەڵ تایبەتمەندی یارییەکە، بۆیە زۆرینەیان لەخوێندنگاکانهوە هەڵمبژاردون، وەک خول هیچ خولێک بەشدار نەبوین چونکە ئەم تەمەن و ئاستە کەس خۆی لێ نایات وەک من ئارامگر بێ بۆ ماوەی ٦ تا ٨ ساڵ خەریک بێ تا لەپاڵەوانێتی پێشکەوتوان بەشدار بێت، بۆیە پاڵەوانێتی نییە تیایدا بەشدار بین، تەنها یاری دۆستانە لەگەڵ تیمی کوڕان یان تیمی کچان کە پێشکەوتوانن دەکه‌ین، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دواخستنی تواناکانی یاریزانەکان و بەوشێوهیه نییه کە من ئەیخوازم، بەڵام یارزانەکان بەشداریان لە پاڵەوانێتیەکانی پەروەردەکاندا کردووەو خۆشبەختانە ئەنجامی زۆر باشیان هه‌یه لەگەڵ ئەوەی تەمەنیان مندآڵە.
*ئه‌ی خۆتان هیچ هه‌وڵێکتان نه‌داوه خول یان پاڵه‌وانێتی رێکبخه‌ن؟
– به‌ڵێ مانگی ئه‌یلولی ئاینده لەنێو خۆیاندا پاڵەوانێتیهکیان بۆ رێکده‌خه‌م وەک خولێکی ناوخۆیی.
*ئێستا چه‌ند یاریزانتان هه‌یه؟
– تیمەکە پێکهاتووە لە نزیکەی ٦٠ کچە یاریزانی سلێمانی تەمەنیان لەنێوان ٩ بۆ ١٥ ساڵە.
*هیچ که‌س و لایه‌نێک هاریکاری کردوون؟
– بەداخەوە تا ئێستا هێج کهسو لایه‌نێک پاڵپشتمان نییە، خۆم بەهەموو ئه‌رکه‌کان هەڵئەستم، هەر یاریزانێک مانگانەیەکی رەمزی ئەدات بۆ کرێی پاس و کڕینی جل و بەرگ و تۆپ و کەل وپەلی وەرزشی و پێداویستی دیکە، ئایا ئەبێ ئاوا پەراوێز بخرێین کەتەنها ئامانجمان بەرەو پێشچونی ئەم یارییەو زەمینە ڕەخساندنە بۆ کچانی شار تا تواناکانیان لەڕێگەی وەرزشەوە دەربخەن.
دڵنیاتان ئەکەم پاڵپشتێکم هەبێ تیمێکی شایستە بە ناو‌و ناوبانگی سلێمانی بنیات ده‌نێم، بەو پێیەش که سەر بە هیچ یانەیەک نین شوێنێکی تایبەتمان نیە بەڵکو لەسەر هۆڵیش دژایه‌تی دەکرێم.
من کە لە یانه‌ی پێشمەرگە هاتمە دەرەوە لەگەڵ ڕاگری کولێجی پەروەردەی وەرزش د. دیار قسه‌م کرد تا هۆڵی کەمپە کۆنەکەی زانکۆی سلێمانیم بداتێ بەسوپاسەوە داواکەی قبوڵکردم، بەهۆی پەراوێزخستنیەوە کەموکوڕی زۆری هه‌بوو، بەهاریکاری چەند دڵسۆزێک کەم و کوڕیەکانمان کەم تازۆر چاک کرد، مانگێک مەشقم لەو هۆڵە کرد به‌ڵام دواتر دەرگای ئه‌م هۆڵەشیان لێ داخستم.
هه‌فته‌ی ڕابردوو بەڕێز م. جمال بەڕێوبەری وەرزشی سلێمانی قسەی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد و ڕازی بووە بەڵام بۆ دوو مانگ بە گرێبەست، ئەمەش زەحمەتە بۆ من بەهۆی نەبونی هیچ پاڵپشتیەک، بۆیە داوا له ستادیۆم ده‌که‌م لەڕێگەی ئەم ڕاپۆرتەوه ئەم گرفتەم بۆ چارەسەر بکەن چونکە بێ جێگەو یاریگام ، نابێت ئه‌وه نه‌ڵێم که ئێستا بەسوپاسەوە بەڕێوبەری چالاکی وەرزشی په‌رورده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی یاریگایان بۆ دابین کردوم لەوێ مەشق ئەکەین، هیوادارم هۆڵه‌که‌ی زانکۆی سلێمانیم بۆ دابین بکرێت تا باشترین تیپ ئاماده بکه‌م و له‌و رووه‌شه‌وه هه‌وڵی زۆرم داوه.
*دوا قسه‌تان چییه؟
-پیمانگاکهمان کەم و کوڕی زۆره کە لەسەروو هەمویانەوە یاریگاو پاڵپشتی مادی و مەعنەویە، با لەیادم نەچێ مامۆستاجمال سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بالە وەهەندێ دڵسۆزانی وەرزش تۆپ و دوو سێت درێسیان بۆ کڕیوم.
له‌کۆتاییدا من وەرزش دەکەم ئەمەوێ خزمەتێ بکەم جگە لەوە هیچ ئامانجێکی ترم نیە، ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێم خۆزگه رێگه‌م ده‌درا له هۆڵه‌که‌ی زانکۆی سلێمانی مه‌شق و راهێنان بکه‌م و به به‌رنامه که خۆیان له‌سه‌ری قایل بن رێگه به راهێنانی تیمه‌که‌مان له‌و هۆڵه‌دا بده‌ن.
135 جار بینراوە