سەرەکی » ئابووری » گەشتیارێكی زۆر روو لە كوردستان كردوە

گەشتیارێكی زۆر روو لە كوردستان كردوە

بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، گەشتیارێكی زۆری بیانی‌و ناوخۆیی روو لەهەرێمی كوردستان كردوەو هێزە ئەمنییەكانیش ئاسایشی تەواویان بۆ گەشتیاران فەراهەم كردوە.
بەپێی ئامارەكانی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەچەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار رووی لە شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای سلێمانی كردوەو هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیسیش لەحاڵەتی ئامادەباشی تەواودان تا ئاسایشی زیاتر بۆ گەشتیاران فەراهەم بكەن.
هەروەها بەپێی زانیارییەكانی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانیش، تەنها لە یەك رۆژ جەژنی رەمەزاندا نزیكەی 40 هەزار گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان كردوەو بێگومان رۆژانەش رێژكە روو لە زیادبوونە.
جەژنی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەو گەشتیارانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە، زیاتر دانیشتووانی ناوەڕاست‌و خوارووی عیراقن‌و رێژەیەكی كەمتر گەشتیارانی ئێران روویان لە هەرێم كردوە، ئەوەش بەهۆی دانانی رسومات لەسەر گەشتیاران لەلایەن حكومەتی ئێرانەوەو هەروەها نزم بوونەوەی ئاستی تمەنی ئێرانی بە بەراورد بە دیناری عیراقی‌و دۆلار.
هاوكات، لەمیانی سێ رۆژی رابردووی جەژنی رەمەزاندا، هاوینەهەوارەكانی سنووری هەورامان بە گشتی‌و هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا (نزیك ناحیەی خورماڵ لە هەڵەبجە، بە دووری ٨٤ كیلۆمەتر رۆژهەڵاتی سلێمانی) بەتایبەت جمەیان دەهات لەگەشتیاری عەرەب، وەك بەشێك لە دانیشتووانی ناوچەكەش دەڵێن ژمارەی ئەمساڵی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا زۆر جیاواز بوو.
سامان كەریم بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، رایگەیاندوە: ئەمساڵ ئامادەكاری باشمان كرد بۆ هاتنی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژنداو بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاسانكاری زۆرمان كرد تاوەكو ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان بكەن.
سامان كەریم وتی: «لە میانی سێ رۆژی رابردووی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران كە لە ناوچەكانی تری عێراقەوە ھاتبوون، سەردانی ھاوینەھەوارەكانی سنووری ھەورامان بەگشتی و ئەحمەد ئاوایان بەتایبەت كرد».

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*