سەرەکی » وەرزش » بچووكترین یاریزانی مۆندیال كورده‌

بچووكترین یاریزانی مۆندیال كورده‌

بچوكترین یاریزانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌ ره‌گه‌ز كورده‌و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئوسترالیا ده‌كات، دانیێل ئه‌رزانی پێشتر له‌ كۆڵانه‌كانی خوره‌م یاری كردوه‌و ئێستاش به‌ درێسی ئاڵتونی كه‌نگه‌ره‌كان یاری ده‌كات.
خه‌ونی دانیێل به‌ به‌شداری كردن له‌ مۆندیال له‌ دوا ده‌قیقه‌كانی یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا هاته‌ دی، به‌ڵام دوای شكست له‌ یارییه‌كه‌ به‌ دڵته‌نگی له‌ یاریگا چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری كردنیش له‌و یارییه‌دا پێم وایه‌ ئه‌مه‌ گرنگترین سات بوو له‌ ژیانی وه‌رزشی من به‌تایبه‌تی كه‌ له‌گه‌ڵ هانده‌ران به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌ یه‌ك دڵ به‌ جۆش بووین بۆ یارییه‌، سه‌ره‌تا هه‌ست به‌ ترس ده‌كه‌یت چونكه‌ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێك ده‌كه‌یت.
دانیێل سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌ سه‌ر خراپه‌وه‌ بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی‌ میلبۆرن سیتی و دواتریش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئوسترالیا كراو پێی وایه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 2 یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.
دانیێل له‌ شاری خوره‌م ئابادی بناری چیاكانی زاگرۆس له‌ دایكبووه‌ كه‌ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ كوردی لوڕن و له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵیش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ چووه‌ته‌ ئوسترالیا.
ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یارییه‌ ئاماده‌كاریه‌كانی مۆندیال به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپاو خۆشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ دوای مۆندیال ده‌چێته‌ خولی هۆڵه‌ندا.

 73 جار بینراوە