سەرەکی » وەرزش » ئاماره‌كانی رۆژی نۆیه‌می مۆندیالپەڕە 2

ئاماره‌كانی رۆژی نۆیه‌می مۆندیال

یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌رده‌وامه‌و رۆژی نۆیه‌می یارییه‌كانی مۆندیالیش چه‌ندین ژماره‌ و ئاماری به‌خۆوه‌ بینی كه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوون:
سربیا×سویسرا
-ئه‌لیكسانده‌ر میترۆڤیچی هێرشبه‌ری سربیا له‌ دواین 15 یاری به‌ كه‌ درێسی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ یاری كردوه‌ 13 گۆڵی كردوه‌و 2 گۆڵیشی دروست كردوه‌.
-گرانیت چاكای یاریزانی ناوه‌ندی سویسرا خاوه‌نی 10 گۆڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كه‌ 5 گۆڵیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی سزا بووه‌.
-ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یارییه‌ له‌ مۆندیال دوای ئه‌وه‌ی‌ تیپێك سه‌ره‌تا گۆڵی لێده‌كرێت دواتر یارییه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌.
نه‌یجیریا×ئایسله‌ندا
-فرانسیس ئۆزۆهۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ نه‌یجیریا دووه‌م بچوكترین گۆڵپارێزه‌ به‌شداری مۆندیال ده‌كات و دووه‌م بچوكترین گۆڵپارێزیشه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی‌ ده‌كات.
-ئه‌حمه‌د موسا خاوه‌نی 4 گۆڵه‌ له‌ مۆندیال كه‌ سێیه‌م باشترین گۆڵكه‌ری كیشوه‌ری ئه‌فریقایه‌ دوای ئه‌ساموا جیان و رۆجێ مێلا.
-نه‌یجیریا گێمی یه‌كه‌م هیچ شوتێكی بۆ گۆڵ لێنه‌دا، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م ته‌نها پێویستی به‌ 14 سانیه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م شوت بۆ ناو گۆڵ لێبدات.
-نه‌یجریا یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌م مۆندیاله‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ شوتێك بۆ گۆڵ لێبدات دواتر یاری ده‌باته‌وه.‌
-نه‌یجریا خاوه‌نی 6 بردنه‌وه‌یه‌ له‌ مۆندیال سه‌رجه‌م بردنه‌وه‌كانیشی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا بووه‌.
-ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شكستی ئایسله‌ندایه‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌.
-له‌ مۆندیالی 1994ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یارییه‌ نه‌یجیریا به‌ جیاوازی 2 گۆڵ براوه‌ده‌بێت.
-ئایسله‌ندا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی خۆی دا شكستی هێنا له‌ یارییەکی پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كان گۆڵ تۆماربكات.
به‌رازیل كۆستاریكا
-گۆڵی دووه‌می به‌رازیل له‌ یارییه‌كه‌ له‌ ده‌قیقه‌ی 96 و سانیه‌ی 49 بوو كه‌ ئه‌مه‌ دره‌نگترین گۆڵه‌ له‌ ساڵی 1966ه‌وه‌ له‌ مۆندیال تۆمارده‌كرێت.
-نێیمار بووه‌ سێیه‌م گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل كه‌ خاوه‌نی 56 گۆڵه‌ و له‌دوای پێلێ 77 گۆڵ و رۆناڵدۆ 62 گۆڵ دێت و ته‌مه‌نیشی 26 ساڵه‌.
-ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌رازیل له‌ مێژووی خۆی دا له‌ مۆندیال یارییه‌ك به‌ گۆڵێكی كاتی زیادكراو ده‌باته‌وه‌.
-له‌ كۆی 11 یاری به‌رامبه‌ر كۆستاریكا به‌رازیل 10 یاری بردۆته‌وه‌.
-كۆستاریكا له‌ دواین 5 یاری له‌ مۆندیال نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكات.
-كۆستاریكا له‌ یارییه‌كه‌ 3 شوتی بۆ گۆڵ لێدا كه‌ هه‌ر 3 شوته‌كه‌ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ بوو.
-به‌رازیل 13 یاری ره‌سمیه‌ له‌سه‌ریه‌ك نه‌دۆڕاوه‌و ته‌نها 3 گۆڵیشی لێكراوه‌.
-له‌ 2 یاری مۆندیال نێیمار 14 فاوڵی لێگیراوه‌ زیاتر له‌ هه‌ر یاریزانێكی تر له‌ مۆندیال.
-نێیمار له‌ دواین 17 یاری بۆ به‌رازیل رۆڵی له‌ 18 گۆڵ هه‌بووه‌ كه‌ 10 گۆڵی كردوه‌و 8 گۆڵیشی دروست كردوه‌.
-له‌دواین 4 یاری بۆ به‌رازیل كۆتینیۆ 3 گۆڵی كردوه‌و گۆڵێكیشی دروست كردوه‌.

 130 جار بینراوە