سەرەکی » ئابووری » ناردنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە

ناردنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە

لە بەغدا چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی دابین كردن‌و ناردنی مووچەی پێشمەرگە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت.
لەو بارەیەوە، محەمەد عوسمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەری تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، حكومەتی بەغدا ئامادەیە مووچە بۆ پێشمەرگە رەوانە بكات، بەڵام مەرجی هەیەو دەیەوێت بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان‌و پێویستی ناوچەكە بێت.
تەئكیدیشی كردۆتەوە، كە پێویستە وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە.
محەمەد عوسمان راشیگەیاندووە، بەگوێرەی دەستوور پێشمەرگە بەشێكە لە وەزارەتی بەرگری عیراق‌و پێویستە لەلایەن بەغداوە مووچەی بۆ دابین بكرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە گفتوگۆو دانوستان هەیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عیراقدا.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەگەر حكومەتی عیراق لەسەر ژمارەی دانیشتووان مووچەی پێشمەرگە رەوانە بكات، ئەوا پشت بە پسوڵەی خۆراك دەبەستێت، جگە لەوەش دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق وەفدی دانوستانكاری هەرێم دەتوانێت ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆو دانوستان یەكلایی بكاتەوە.

print

 7 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*