سەرەکی » وەرزش » لۆكاكۆ چه‌ند ژماره‌یه‌كی مێژوویی تۆمارده‌كات

لۆكاكۆ چه‌ند ژماره‌یه‌كی مێژوویی تۆمارده‌كات

رۆمێلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا له‌ یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تونس 2 گۆڵی تری تۆماركرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م مۆندیاله‌ گه‌یانده‌ 4 گۆڵ و چه‌نمد ژماره‌یه‌كی مێژوویی تۆماركرد.
لۆكاكۆ به‌و 2 گۆڵه‌ كۆی گۆڵه‌كانی به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ 37 گۆڵ و بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌.
له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش لۆكاكۆ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی به‌لژیكا له‌ مۆندیال و له‌ دواین 11 یاریش به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ توانیویه‌تی 17 گۆڵ تۆماربكات.
لۆكاكۆ یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌و مۆندیالی 1986ه‌وه‌ 2 یاری یه‌ك له‌دوای یه‌كی مۆندیال 2 گۆڵ بكات كه‌ ئه‌و كات مارادۆنا به‌رامبه‌ر به‌ ئینگلته‌را و به‌لژیكا 2 گۆڵی كردوه‌.
به‌پێی تۆڕی بی بی سی لۆكاكۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ و 41 رۆژ پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وان له‌وو ته‌مه‌نه‌دا نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بكه‌ن.

 33 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*