زانایانی په‌یمانگای نیشتمانیی بۆ توێژینه‌وه‌ی جینیۆمی مرۆیی له‌ویلایه‌تی میریلاند ئه‌و گۆڕانكارییه بوهێڵ(جینات)ییهیان ده‌ستنیشان كرد كه به‌رپرسه له ڕه‌نگی پێست له نێو ئه‌فریقی و ئه‌وروپی و ئاسیایه‌كان و ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه بنه‌چه‌ی ڕه‌نگی پێست تۆخ بووه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه هه‌شت گۆڕانكارییان له چوار ناوچه‌ی جینیۆمی مرۆڤ دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌و ناوچه‌یه بریتییه له‌كۆمه‌ڵێكی ته‌واوی زانیاریی بۆ ماوه‌یی له‌مرۆڤدا (Homo sapins) كه له‌زنجیره‌ی(DNA) دا هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی كار له ڕه‌نگی پێستی مرۆڤ ده‌كات.
هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌م بوهێڵانهدا به‌شدارن و ته‌نانه‌ت ئه‌م بوهێڵانه به‌ر له 900 هه‌زار ساڵ له باوباپیرانی مرۆڤدا هه‌بووه.
یه‌كێك له‌به‌شدارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت» ئه‌و توێژینه‌وه‌یه گوزارشت له چه‌مكی بایۆلۆجی ئه‌تنیكه‌كان ده‌كات» و ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه به ده‌ست هاتوون یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕاڤه‌كردنی هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س له كه‌سانی دیكه زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێست دهبنو پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ئه‌نجامانه به‌كاربێت بۆ په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری نوێ بۆ شێرپه‌نجه‌ی پێست.
توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌نگ گرتنی پێست و زانیاریی بۆماوه‌یی زیاتر له 1600 كه‌س كراوه له ڕووی ئه‌تنیك و بۆماوه‌یی له ئه‌فریقیا و تێیدا پێوانه‌ی ڕه‌نگ بۆ تیشكدانه‌وه‌ی ڕووناكی له‌سه‌ر پێست بۆ 2092 به‌شدار بوو له ئه‌سیوپیا و ته‌نزانیا و پۆتسوانا به‌كار هێنراوه.
توێژینه‌وه‌كه چاودێری گه‌شه‌ی بوهێڵی به‌رپرس له ڕه‌نگی پێست كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه پێستی تۆخی دانیشتوانی دوورگه‌كانی ئۆقیانووسی ئارام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فریقیاو وا ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕانكارییه بوهێڵه‌كانی ئۆراسیاش سه‌رچاوه‌كه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیایه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه هه‌ندێك بازدانی بوهێڵی كه به‌رپرسن له ڕه‌نگی كاڵی پێست له لای ئه‌وروپییه‌كان هه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌فریقیای دێرینه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی كتوپڕیش بووه ئه‌وه‌یه بوهێڵی(SLC24A5) كه ئه‌وروپای داگیر كردووه، هه‌مان شته كه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیادا باوه و له لای زیاتر له نیوه‌ی به‌شدار بووه ئهسیوپییهكان دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه خانمه دكتۆر( ساره تیشكۆف) مامۆستای زانستی بۆ ماوه‌یی و بیۆلۆجیا و یه‌كێك له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه وتی» گۆڕانكارییه بوهێڵییه نوێیه‌كانمان ده‌ست نیشان كرد كه پشكی هه‌یه له بنه‌مای بوهێڵدا، ئه‌ویش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌كانی مرۆڤی نوێ، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی كه‌می بوهێڵ ده‌ستنیشان كراون كه په‌یوه‌ندییان به گۆڕانكاریی سروشتیی ڕه‌نگی پێسته‌وه هه‌یه».
تیشكۆف وتیشی» كاتێك مرۆڤ بیر له‌ڕه‌نگی پێستی ئه‌فریقییه‌كان ده‌كاته‌وه، زۆربه‌یان بیر له پێستێكی تۆخ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ریده‌خه‌ین له ئه‌فریقیادا جیاوازیی زۆر له ڕه‌نگی پێستدا هه‌یه، له پێستێكی تۆخی وه‌ك ئاسیاییهكانهوه ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی پێستیان زۆر تۆخه».
هه‌ر ئه‌و خانمه دكتۆره له قسه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گۆڕانكاریی بوهێڵه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و خاسییه‌تانه ده‌بێت و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بازدانانه‌ی كه كارده‌كه‌نه سه‌ر ئاستی ڕه‌نگی پێست، به‌ر له ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ئێستاش هه‌بووه، واته به‌ر له ده‌كه‌وتنی مرۆڤی نوێ، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی پێست به خاسییه‌تێكی گۆڕدراوی كلاسیكی داده‌نرێت لای مرۆڤ و به‌تێپه‌ڕبوونی كات خۆی ده‌گونجێنێت، هه‌روه‌ك چۆن شیكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی بوهێڵ بۆ گۆڕانكاریی له ڕه‌نگی پێستدا تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنییه‌تی گه‌شه‌كردنی سیفاته‌كانی خۆگونجاندن، له‌وانه‌ش ئه‌و سیفاتانه‌ی كه ڕۆڵێكی مه‌ترسیداریان هه‌یه له شێرپه‌نجه‌ی پێستدا».
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ڕوونیان كرده‌وه كه زۆربه‌ی گۆڕانكارییه بوهێڵییهكانی په‌یوه‌ندییان به‌پێسته‌وه هه‌یه‌و له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراون، به‌ر له ده‌ركه‌وتنی مرۆڤی نوێ‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه، واته ته‌مه‌نیان ده‌گاته زیاتر له 30 هه‌زار ساڵ.
ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه سه‌ره‌تاكانی له ئه‌فریقیادا ژیاون ڕه‌نگی پێستیان تۆخ بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له تیشكی سه‌روو بنه‌وش پارێزراو بن، كاتێكیش كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌ی دوورتر له هێڵی ئیستوا و ئه‌و ناوچانه‌ی له هه‌تاو دووره و ڤیتامین (D)كه‌متره، ئیدی گۆڕانكارهكان ده‌ستیان كردووه به كاڵكردنه‌وه‌ی پێسته تۆخه‌كان، به‌و شێوه‌یه‌ش زاناكان وای بۆ ده‌چن كه هه‌ردوو پێستی تۆخ وكاڵ له ناو دانیشتوانی ئه‌فریقیاوه سه‌ریهه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
103 جار بینراوە