رۆس بیتیای ئیسپانی كه گه‌وره‌ترین وه‌رزشكاره له‌مێژووی بازی به‌رز له مێژووی ئۆڵۆمپیاد میدالی زێڕ له‌مل ده‌كات وازهێنانی یه‌كجاری راگه‌یاند.
بیتیای ته‌مه‌ن 38 ساڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند بڕیاری داوه به‌یه‌كجاری واز به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتیه‌كان بهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای 21 ساڵ له كاروانی وه‌رزشی.
رۆسی خاوه‌نی میداڵی ئۆڵۆمپیادی 2016 وتی: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ رایبگه‌یه‌نم كۆتایی هاتنی ژیانی وه‌رزشیمه.
بیتیا ساڵی 1996 ده‌ستی به كاروانی وه‌رزشی خۆی كردووه‌و ساڵی 2016 توانی له ته‌مه‌نی 37 ساڵی مه‌ترێك و 97 سانتیمه‌تر خۆی هه‌ڵبدات و میدالی زێڕین له‌مل بكات.
بردنه‌وه‌كه‌ی رۆس دوای 4 ساڵ هات له شكسته‌كه‌ی له له‌نده‌ن كه به‌هۆیه‌وه دوچاری بێ هیوایی بوو، به‌ڵام دواتر به به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و میدالی برۆنزی پاڵه‌وانێتی جیهانی برده‌وه‌و دواتریش میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیادی برده‌وه.
221 جار بینراوە