سەرەکی » مانشێت » بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لە یەكێتی بكەین

قوباد تاڵەبانی:

بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لە یەكێتی بكەین

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی دهۆكی ی.ن.ك-ی كرد و لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لە سنوورەكە كۆبۆوە.
لە درێژەی دیدار و بەسەركردنەوەكانی بۆ شارو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، دوێنێ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی دهۆكی كرد و لە لایەن عەبدولباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەند و كادرانەوە پێشوازییلێكرا، پاشان لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی كۆبۆوە.
هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی داوای لە لایەنگران و ئەندامانی یەكێتی كرد كە بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە یەكێتی بكەن، چونكە یەكێتی حزبی خۆیانە و ئەوان خاوەنی یەكێتین. وتیشی: هەوڵی تەواوەتی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو ئەندامانەی كە بە هۆكارێك لە هۆكارەكان لە یەكێتی توڕەن و دەبێت وایان لێبكەینەوە بگەڕێنەوە ریزەكانی ی.ن.ك و لە سەر رێبازەكەی مام بەردەوام بن.

 132 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*