سەرەکی » ئابووری » داهاتی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا كرا

داهاتی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا كرا

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیار دەدات بەرهەمهێنان لەنەوتی كەركوكدا زیادبكات، وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ئاماری كۆتایی نەوتی هەناردەكراوی بۆ مانگی رابردوو ئاشكراكرد و جەختیكردەوە، «ئەو بڕەی لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانیەوە هەناردەكراوە بریتییە لە بڕی ٩٧ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل جگە لە نەوتی كەركوك».
 50 دۆلار و 62 سەنت
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئەیلول كە لەلایەن  كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانیەوە سەرپەرشتیكراوە، بریتییە لە بڕی 97 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت جگە لە نەوتی كەركوك.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتی ئەو نەوتەش كە هەناردەكراوە گەیشتۆتە چوار ملیارو 866 ملیۆن دۆلار كە نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 50 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەو راگەیەنراوە لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، «هەوڵدەدەین ئاستی بەرهەمێنانی نەوت لەسەرجەم كێڵگەكان زیادبكەین بەتایبەت كێڵگە نەوتیەكانی سنوری پارێزگای كەركوك».
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لە كۆمپانیای (بی پی) بەریتانی دەكات كار بۆ گەشەپێدانی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك بكات.
(٧٠٠) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا
عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مایكڵ تاوزەند بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (بی پی) بەریتانی پڕۆژەیەكی پێشكەشی كۆمپانیاكە كردووە بۆ ئەوەی بێنە عیراق كاری گەشەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك بگرێتە ئەستۆ.
وتیشی: «چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكە بگەنە رێكەوتن و بەپێی پڕۆژەكەش بەشێوەیەك كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك نوێ دەكرێنەوە كە هەناردەی نەوت لەو كێڵگانە بگاتە زیاتر لە (٧٠٠) هەزار بەرمیل لە رۆژێكداو بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی پسپۆڕی هاوبەش لەكۆمپانیای (بی پی) و وەزارەتی نەوتی عیراق پێكدەهێنرێت.
print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*