سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » ئۆپۆزسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە، لاچۆ با خۆم بیخۆم!!

ئۆپۆزسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە، لاچۆ با خۆم بیخۆم!!

بەهاری 2011 بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سوریا بووین، ئەو چەند ڕۆژە لەگەڵ خزمانی ئەوێ ئەچوینە دەرەوە، ئاو و هەوا و بازاڕکردنی خۆشبوو.
رۆژێک لە بازاڕی (سیدە زینب) کە زۆربەی دوکاندارەکانی عەرەبی شیعە و ئێرانی بوون چوینە دوکانێک، دوکاندار و برادەرێکی بە فارسی قسەیان ئەکرد، کابرای دوکاندار دەیگوت:
زۆری نەماوە، رژیم شل و خاوبووە بەشی ئەوەندەیە بە خۆپیشاندانێک کۆڵبدا و چۆڵ بکا، منیش بێ خواستی خۆم گوێم لێگرتن چونکە بەلامەوە سەیربوو خەڵکەکەی بەرنامەی ڕاپەڕینیان هەبێ, برادەرەکەی گوتی:
بێدەنگبە، ئەو ژنە بە وردی سەیرمان ئەکا و وابزانم تێدەگا باسی چی دەکەین!
بە سەرسوڕمانەوە ئەوێمان جێهێشت و هەفتەیەک دوای دەرچوونمان لە سوریا ڕەشەبای بەناو بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد، تا ئێستاش رژیم نەڕوخاوە و هەر خەریکی یەکتر کوشتنن و جگەری یەکتر ئەخۆن، ئەوەش بەرهەمی بەهاری عەرەبی و ئیسلامی!
* لە مصریش، ئیخوانەکان زوو خەڵک و ئەمەریکایان خەڵەتاند گوایا:
ئامانجیان تەنها ڕوخاندنی رژیمە و چاویان لەدەسەڵات نیە و بەشداریش ناکەن.
خەڵکێکی زۆریان هێنا مەیدانی تەحریر و شەوان تا بەیانی خەویان لەچاوی خەڵک ئەزڕاند, دوای بەکوشت و گرتدانی خەڵکێکی زۆر ئنجا شەڕی گەیشتنە دەسەڵاتیان کرد و گوتیان:
(ئێمە ڕاپەڕینمانکرد و خاوەنی دەسکەوتەکانین، کچان و کوڕانی مەیدانی تەحریر بۆ ڕابواردن لەوێ بوون و شەو تابەیانی لەژێر چادر خەریکی خواردنەوەبوون لە باوەشی یەکتر)!
هەر لە 2011ش، لە (مەیدانی سەرا) گۆڕان و یەکگرتوو بە رۆژ هاواریان ئەکرد:
اللە اکبر، بە شەویش فاروق رەفیق لە KNN قسەی بە مەلا ئەگوت و دوای بەکوشتدانی چەند منداڵێکیش خۆپیشاندەریان بە ئاژاوەگێڕ ناوئەبرد!!
* ئێستاش، شاسوار هەر ئەوەندە ئۆپۆزسیۆنە تا کوتەکێکی تری وەک لە چاڤیلاند لە خەڵکێکی سادە و بێ ئاگایدا، لە حکومەتیش بدا و تەواو!
ئەو رۆژانەش لە بەصرە دام و دەزگای حکومی و موڵکی میللەت ئەسووتێنن و خەڵک بەکوشت ئەدەن، ئەشبینین دوایی داعش خۆی ئەکاتە خاوەنی دەسکەوت و دەستی بەسەردائەگرێ، بۆیە هەمیشە ئەڵێم:
شتێک نیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوی ئۆپۆزسیۆن، هەمووی بۆ خۆیەتی بخوا!

 217 جار بینراوە