سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » كار بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان پێویستێتی

په‌یامی كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ 105

كار بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان پێویستێتی

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ لیستی‌ 105ی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ خزمه‌تكردن و پلانێكی‌ ووردی حوكمڕانی‌ به‌ دوورشمی‌ بۆ ئارامی‌ هه‌لی كار و خزمه‌ت به‌ كاندیدیكردنی‌ كه‌سانی‌ به‌توانا و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ به‌رز و به‌ ئه‌زمون ده‌یانه‌وێ متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ ده‌ستبهێنین ، تاكو له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ داهاتوو كوردستان باشترین خزمه‌ت به‌ هاوڵاتی‌ خۆمان بكه‌ین، له‌و باره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ 105 له‌ رێگای‌ كوردستانی‌ نوێ په‌یامی‌ خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.

د. ئه‌میر نامیق كاندیدی ژماره‌ 39 له‌ لیستی‌ 105
له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ من داكۆكیكردن ده‌بێت له‌ رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م میدیاكاران، هه‌روه‌ها ده‌رچووانی‌ به‌شی راگه‌یاندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان، بۆئه‌مه‌ش كارده‌كه‌م بۆ ده‌ركردنی‌ هه‌موو ئه‌و بڕیارو یاسایانه‌ی‌ له‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و توێژه‌دان.
وتیشی: یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان وه‌ك چۆن له‌ رابردوو داهێنه‌رو پێشه‌نگی چه‌ندین ده‌زگای‌ راگه‌یاندن بووه‌ له‌وانه‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی كوردستان و رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ و چه‌ندین بڵاوكراوه‌ تر كه‌ خزمه‌تێكی‌ زۆریان به‌ بواری ساسی و رۆشنبیری كردووه‌، ئێستاش كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ ئه‌و بواره‌ و فه‌راهه‌مكردنی‌ ئازادی زیاتر بۆرۆژنامه‌نوسان.

سۆما زاهیر خۆرشید كاندیدی ژماره‌ 20 له‌ لیستی‌ 105
من وه‌ك كاندیدێكی‌ ژن كارده‌كه‌م بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز و رێگەگرتن له‌و توندوتیژییانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كچان و ژنان ده‌كرێ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان .
وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌ك بڕیارو یاسا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كچان و ژنان ده‌چوون ، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێویستی‌ به‌ یاسای زیاتر هه‌یه‌، له‌ رابردووش فراكسیۆنی‌ سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌و بواری خزمەت بە مەسەلەی ژنان و پێشکەشکردنی پرۆژەیاسا درێغیی نه‌كردووه‌.

پێشڕه‌وی دكتۆر هاشم گه‌ردی كاندیدی ژماره‌ 96 له‌ لیستی‌ 105
جگه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ 105 كه‌ خۆی له‌ ئارامی‌ و هه‌لی كار و خزمه‌ت چڕ ده‌كاته‌وه‌، من وه‌ك كاندیدێك كارده‌كه‌م بۆ باشتركردنی‌ ژیان و گوزره‌انی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ ناوخۆ به‌ گشتی‌ .
وتیشی: له‌ رابردوو به‌هۆی نه‌بوونی‌ یاسای پێویست نه‌تواندراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌ت به‌و توێژه‌ بكرێت ، به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری موچه‌ و ده‌رماڵه‌ كه‌ زۆر كه‌متره‌ له‌ هێزه‌كانی‌ عیراق ، بۆیه‌ كارده‌كه‌م بۆ ده‌كردنی‌ ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ خزمه‌ت به‌و توێژه‌ ده‌كات.

هێلین ساڵه‌یی كاندیدی ژماره‌ 82 له‌ لیستی‌ 105
من جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌که‌ی‌ لیستی‌ 105ی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ده‌بم كه‌ ئه‌مرۆ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان پشتیوانی‌ لێده‌كه‌ن ، له‌ نێویشیان بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیاری یاسایی و ئاگا‌داربوونی‌ هاووڵاتیان له‌ ئه‌رك و مافه‌كانیان.
وتیشی: یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان هه‌میشه‌ داكۆكی‌ له‌ سه‌روه‌ری یاسا كردوه‌ ، بۆیه‌ هه‌وڵ دده‌ده‌ین هه‌رێمی‌ كردستان زیاتر له‌و بواره‌ پێش بكه‌وێ ، له‌ هه‌مووشیان گرنتر نوسینه‌وه‌ ده‌ستوری كوردستان وه‌ك دایكی‌ یاساكان ، كارده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كان لاببه‌ین تاكو كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستوری خۆی.

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*