زانایانی شوێنه‌وارناس له ئه‌شكه‌وتێكی مه‌غریب دا چه‌قۆیه‌كی له ئێسك دروستكراویان دۆزییه‌وه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (90) هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و مرۆڤه كۆنانه كه له ئه‌شكه‌وته‌كانی باكوری ئه‌فریقیادا ژیاون، به ئێسك ئامڕازی پێشكه‌وتوویان دروست كردووه زۆر له‌وه زووتر كه پێشتر مه‌زه‌نده ده‌كرا.
ئه‌و ئێسكهش یه‌كێكه لهكۆنترین و پێشكه‌وتووترین ئه‌و ئامڕازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی كۆن به‌كاریانهێناوه له چاخی به‌ردینی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م پارچه شوێنهواریانهش له‌ساڵی 2012دا له ئه‌شكه‌وتی (Dar es-Soltan) دا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته 260 مه‌تریی كه‌ناری ئه‌تڵه‌سیی له مه‌غریب .
زانا شوێنه‌وارناسه‌كان و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه خانمه دكتۆر (سیلڤا بیلۆ) له مۆزه‌خانه‌ی مێژووی سروشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت» ئه‌و ئێسكانه‌وه به‌شێكه له په‌راسووی جۆرێك ئاژه‌ڵی گه‌وره كه له‌و ناوچه‌یه ژیاوه، كه مرۆڤه‌كان دوباره دیزاینیان كردووه‌ته‌وه و لوسیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌قۆی لێبێت و درێژییه‌كه‌ی ( 5) بۆسه‌یه».
بیلۆدهڵێت» ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه گه‌لێك گرنگه، چونكه ده‌ریده‌خات كه به‌ر له له 90 هه‌زار ساڵ ته‌كنیك هه‌بووه بۆ گۆڕینی شێوه‌ی ئێسكه‌كان «.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه وه‌ك دیاره مرۆڤ له دێر زه‌مانه‌وه توانیویانه ئامڕازه‌كان دابڕێژنه‌وه بۆ شێوه‌ی دیكه‌ی پێشكه‌وتوو تر به تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌فریقیادا كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سه‌رنجڕاكێشه».
ئه‌وه پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه مێژووی خودی چه‌قۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(90) هه‌زار ساڵ پێش ئێستا واته دوای (55) هه‌زار ساڵ له ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین شارستانیه‌تی مرۆیی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردینی ناوه‌ڕاست و باره‌گا یان پێگه و شوێنی ئه‌و ئامڕازه به‌ردینانه باكوری ئه‌فریقایه ، ئه‌و شارستانیه‌ته‌ش به‌ر له 20 هه‌زار ساڵ ون بووه و دیار نه‌ماوه، هه‌ربۆیه زانا شوێنه‌وارناسه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر بۆ ئامڕازهكه و ئه‌و شوێنه‌ش بكرێت كه ئامڕازه‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی پۆله‌ندا زانایانی شوێنه‌وارناس پاشماوه‌ی ئێسكوپروسكی مرۆڤێكیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 100 هه‌زارساڵ .
به‌پێی وته‌ی زانایانی زانكۆی كراكوف له پۆله‌ندا، ئه‌و پاشماوه‌یه له‌وه كۆنتره كه دیاركراوه و ڕه‌نگه ته‌مه‌نی 115 هه‌زار ساڵ بێت .
له‌مباره‌یه‌وه (بافڵ فالدی نونوفاك)ی زانای پۆله‌ندی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ئێسكوپروسكهیان له ئه‌شكه‌وتێكی تاریكدا دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته پارێزگای (مالوبلسكا)ی ئه‌و وڵاته».
دوای پرۆسه‌ی پشكنین و شیكردنه‌وه‌ی ورد بۆ ئێسكه‌كه ، زاناكان توانیویانه بیسه‌لمێنن ئه‌و پاشماوه‌یه وه‌ك كۆنترین پاشماوه‌ی مرۆیی سه‌یر ده‌كرێت كه له‌و وڵاته‌دا دۆزرابێته‌وه و هیی مرۆڤێكی نیندرتاڵه و ئێسكه‌كان له ئێسكی ده‌ستی منداڵێك ده‌چێت كه ڕه‌نگه باڵنده‌یه‌كی گه‌وره قه‌پی لێگرتبێت و كوشتبێتی یان برینداری كردبێت.
دیسان ئه‌و زانایانه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه توێژینه‌وه‌ی وردیان به هیوا ی دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی دیكه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی مرۆڤه نیاندرتاڵهكان له پۆڵه‌ندای ئه‌و كاته‌دا
سه‌رچاوه: Ghadi news
180 جار بینراوە