هۆرمۆنێك ده‌توانێت مه‌مكی پیاوانیش پڕبكات له شیر بۆ شیرپێدانی ساواكانیان.
خانمه توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك به ناوی (ماری كلیر سپرینگهام) كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه له زانكۆی (Central Saint Martins)له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌خوێنێت، داهێنانی به‌رهه‌مێكی ئاشكرا كردووه كه بریتیه له كۆمه‌ڵێك هۆرمۆن كه یارمه‌تی پیاوان ده‌دات وه‌ك هاوسه‌ره‌كانیان شیر بده‌ن به مناڵه ساواكانیان .
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش كه له شێوه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كی حهبدایه و پیاوێك ده‌توانێت به درێژایی نۆ مانگی دووگیانی ژنه‌كه‌ی بیخوات ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی شیر له مه‌مكیدا دروست بێت و ئاماده بێت تا ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه‌ی مناڵه‌كه‌ی ده‌هێنێته دونیاوه.
هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ده‌رمانه‌كه‌ی ئه‌و خانمه له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و هێشتا تاقینه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نها كاریگه‌ریی لاوه‌كیی ئه‌و هۆرمۆنانه بریتی ده‌بێت له گه‌شه‌كردنی مه‌مكی پیاوه‌كه .
سپرینگهام له‌باره‌ی داهێنانه‌كه‌ی وتی»هه‌رچه‌نده شته‌كه نائاسایی دیاره، به‌ڵام ژنان هۆرمۆن به‌كار ده‌هێنن بۆ گۆڕینی هه‌ندێك شت كه ئه‌ویش خۆی له‌حه‌بی پێشگیریی دووگیان بووندا ده‌بینێته‌وه، هه‌ندێكی تریشیان هۆرمۆن به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی شیری خۆیان بده‌ن به مناڵه‌كانیان، ئه‌مه‌ش ئامڕازێكی نوێیه بۆ زیاتر دروستكردنی هاوسۆزیی و بۆ ئه‌وه‌یه پیاوان بتوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر یارمه‌تی ژنه‌كانیان بده‌ن و پشتیوانیان بن».
ئه‌م داهێنانه‌ی سپرینگهام پرۆژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌و خانمه‌یه له زانكۆ و به شێوه‌یه‌كه كه پیاوێك هه‌ر ئه‌وه‌نده زانی ژنه‌كه‌ی دووگیانه ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك ده‌نك له‌هۆرمۆنی پرۆجستین ده‌خوات، ئه‌و هۆرمۆنه‌ش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی هۆرمۆنی پرۆجسترۆن كه به‌وه ناسراوه ده‌بێته هۆی دروستكردنی لووه ڕژێنی شیر كه پێویسته بۆ شیرپێدانی سروشتیی.
دوای ئه‌وه‌ش پێویسته مێرده‌كه له شه‌ش هه‌فته‌ی كۆتایی دووگیانی هاوسه‌ره‌كه‌یدا حه‌بی(domperidone) بخوات، كه زۆر جار بۆ ئه‌و ژنانه ده‌نوسرێت كه ده‌یانه‌وێت شیری خۆیان بده‌نه ساواكانیان، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی پرۆلاكتین چالاك ده‌كات، كه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه جه‌سته‌ی ژن هانده‌دات بۆ دروستكردنی شیر، پاشان پیاوه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له خواردنی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه له ده‌رمان تا ئه‌و كاته‌ی بیه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌شیر پێدانی سروشتی له‌ڕێگه‌ی مه‌مكییه‌وه، له‌و قۆناغه‌شدا ده‌توانێت شیری هه‌بێت.
خانمه توێژه‌ره‌وه‌كه ده‌ڵێت: پێویسته پیاوان ئه‌و ئامڕازه به كاربهێنن كه زۆر ژن به‌كاری ده‌هێنێت بۆ هه‌ڵێنجانی شیره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ساواكه بتوانێت به ئاسانی شیره‌كه‌ی مه‌مكی دایكی بخواته‌وه».
سپرینگهام له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه له‌قۆناغی سه‌ره‌تادایه، ناتوانین مه‌زه‌نده بكه‌ین كه شیره‌كه كه‌ی به‌رهه‌م دێت له مه‌مكی پیاواندا، یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رهه‌م دێت ، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا ئه‌و كۆكتێلی ده‌رمانه بخوات؟ هه‌روه‌ها ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین داخۆ ئه‌و شیره‌ی له مه‌مكی پیاوه‌كه‌دا دروست ده‌بێت به سود ده‌بێت به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و شیره‌ی له مه‌مكی ژنان و له كاتی دووگیان بونیاندا دروست ده‌بێت؟».
له‌مباره‌یه‌وه كاترین فیشه‌ر كه پسپۆڕێكی شیرپێدانی سروشتییه وتی» له‌ڕووی پزیشكییه‌وه ده‌كرێت پیاوانیش وه‌ك ژنان له‌ڕێگه‌ی مهمكیانهوه شیری سروشتیی بده‌نه ساواكانیان، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیارانه ده‌وروژێنێت كه مانای باوكایه‌تی ده‌گۆڕێت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ئه‌مه‌ش له دۆخی دیاریكراودا و له ڕێگه‌ی خولێكی چاره‌سه‌ر به هۆرمۆنه‌وه دێته‌دی، بۆیه باشتره پێشوازیی له هه‌موو هه‌وڵێك بكه‌ین».
پێوسته بوترێت ، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و خانمه توێژه‌ره‌وه‌یه هێشتا له قۆناغی تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تاییدایه ، نازانرێت كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی چییه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت هه‌روه‌ك ئه‌وه بێت كه به سه‌ر ژناندا دێت كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار حه‌بی پێشگیریی له دووگیان بوون به‌كار ده‌هێنن، كاریگه‌رییه‌كانیش بریتییه له هه‌ڵئاوسانی كه‌م و سه‌ر ئێشه و تێكچوونی مه‌گێز.
هێشتا دیاریش نییه كه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه هۆرمۆنه له سه‌ر پیاوان تاقیده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سپرینگهام وتی» ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رمانانه له ماوه‌ی 5 بۆ 10 ساڵی ئاینده‌دا به‌رده‌ست بن».
ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌رمانه له ڕیزی یه‌كه‌می لیستێكی كورتكراوه‌یه كه 18 به‌رهه‌می له خۆگرتووه و له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی دیزاینكردنی ده‌رماندا نمایشكران كه به(Meaning-Centred Design Awards)ناسراوه و مه‌به‌ست له‌و خه‌ڵاته‌ش، ئاهه‌نگگێران و ڕێزلێنانی ئه‌و بیرۆكه و دیزاینانهیه كه ئیلهامبه‌خشه بۆ گۆڕانكاری كلتوریی.
سه‌رچاوه: الصحة و الحیاة
204 جار بینراوە