سەرەکی » هەمەڕەنگ » پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی…

پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی…

پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بەڕێوەچوو

لەڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، به‌ئاماده‌بوونی وەزیری رۆشنبیریی‌و بەڕێوەبەری رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و  رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان‌و هونه‌رمه‌ندانی شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان-ی بەڕێوەبرد.
لەسەرەتای فێستیڤاڵەکەدا وته‌ی قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری فێستیڤاڵ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی پێشکه‌س کران. دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنانی کارکردن له‌ساڵانی رابردووی فێستیڤاڵدا بۆ ژیان به‌خشین‌و به‌رده‌وامی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان به‌خشرا به‌هونه‌رمه‌ندان (عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق)و (محه‌مه‌د فه‌تاح)و(مامۆستا فاروق)، هەر لەبەردەوامی کاروچالاکییەکانی یەکەمی فێستیڤاڵدا شانۆییەکانی (بخور) بەرهەمی ده‌ربه‌ندیخان، (خۆزگه‌کانی پێش مردن)بەرهەمی که‌لار، (مرۆڤێک له‌پێڵاو) بەرهەمی کفری، (سواڵکه‌ر) بەرهەمی پیره‌مه‌گرون،  (په‌یامی دوو جه‌نگاوه‌ر) بەرهەمی سلێمانی، نمایشکران.
لەڕۆژی رۆژی دووەمی چالاکییەکانی فێستیڤاڵدا له‌هۆڵی رۆشنبیریی ده‌ربه‌ندیخان ۆرک شۆپێک بۆ هونه‌رمه‌ندو شانۆکار (موختار محه‌مه‌دی) سازکرا له‌ژێر ناونیشانی (شانۆی شه‌قام له‌بیرۆکه‌وه‌ تاکو نمایش)له‌م ۆرک شۆپه‌دا موختار محه‌مه‌دی به‌وری‌و به‌چڕی تیشکی خسته‌سه‌ر لایه‌نه‌ گرنگه‌کانی بوونی بیرۆکه‌ی کاریگه‌رو هه‌ڵچنینی رووداوو بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆکه‌یەو گه‌یاندنی به‌ئاستێک که‌ ئاکته‌ر بتوانێت له‌شوێنیکی کراوه‌ نمایشی بکات، پاشنیوه‌ڕۆی دووه‌م رۆژی فێستیڤاڵیش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ شانۆییانه‌ نمایشکران: شانۆیی (فه‌وزای فه‌زا) بەرهەمی چه‌مچه‌ماڵ، شانۆیی (کوله‌که‌و مه‌نجه‌ڵ) بەرهەمی کرماشان، شانۆیی (پاپۆڕا رزگاربوونی) بەرهەمی زاخۆ، شانۆیی (موزیک ژه‌نه‌که) بەرهەمی رانیه، (لێ لێ- موزیکی دراماتیکی) بەرهەمی کوردستانی رۆژهەڵات.
لەکۆتاییدا خەڵات بەخشرایە سەرکەوتووانی فێستیڤاڵەکە.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*