سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ئەڵمانیا : ژمارەی کۆچەران کەمبۆتەوە

ئەڵمانیا : ژمارەی کۆچەران کەمبۆتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا پێشبینی دەکات ئەمساڵ ژمارەی کۆچەران لەچاو ساڵی پاردا کەمبێتەوە، چونکە لەمساڵدا تەنها 166 هەزار کۆچەر داوای مافی پەنابەریان لەئەڵمانیدا کردووە، لەکاتێکدا ساڵی پار 199 هەزار کەس بووە. رۆژنامەیەکی ئەڵمانیش دەڵێت: ئەمساڵ 30 هەزار منداڵی بێگانە‌ لە ئەڵمانیا لەدایک بوون. هەروەها هەزاران کۆچەریش بەهۆی رەتکردنەوە‌ی داوای مافی پەنابەرییەوە، ئەڵمانیایان بەجێهێشتووە.

بەرێژەی 16% کەمیکردووە
بە پێی ئەو ئامارانە بێت کە حکومەتی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچەرانەوە بۆ ئەمساڵ بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی کۆچەران لەمساڵدا گەیشتۆتە 166 هەزار کەس. ئەمەش لە چاو ساڵی پاردا بەرێژەی 16% کەمیکردۆتەوە، چونکە ساڵی 2017 ژمارەی کۆچەران گەیشتە 199 هەزار کەس.

30 هەزار منداڵی بێگانە
لە لایەکی ترەوە رۆژنامەی «بیلد ئەم زۆنتاگ»ی ئەڵمانیا لە هەواڵێکدا رایگەیاند: ئەمساڵ نزیکەی 30 هەزار مندالی بێگان لە ئەڵمانیا لەدایک بوون. دەشڵێت: تەمەنیان خوار یەک ساڵەوە بووە، ناوی ئەو منداڵانەش لەناو دۆسێی پەنابەراندا نووسراوە.

38500 مامەڵەی خێزانی بەیەک گەیشتنەوە کراوە
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەکە بە پشت بەستن بە ئامارە حکومییەکان رایگەیاند: ئەمساڵ نزیکەی 38500 دۆسێی مامەڵەی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانی بۆ پەنابەرانی ناو ئەڵمانیا کراوە. هەروەها نزیکەی 4600 کەسیش، مافی پەنابەری مرۆییان پێدراوە.

26500 کۆچەر ئەڵمانیایان بەجێهێشتووە
رۆژنامەکە تیشکیشی خستۆتە سەر بابەتێکی تر ئەویش بەجێهشتنی ئەڵمانیا لەلایەن ئەو کۆچەرانەوە، بەتایبەتی پاشئەوەی داوای مافی پەنابەریان رەتدەکرێتەوە. لەمبارەیەوە رۆژنامەکەدەڵێت: ئەمساڵ 26500 کۆچەر ئەڵمانیایان بەجێهێشتووەو چوون بۆ وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش پاشئەوەی کە داوای مافی پەنابەرییان لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە رەتکراوەتەوە. هەروەها نزیکەی 18500 کۆچەریش بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتە بۆ وڵاتەکانیان.

سەرچاوە: -دۆیتچە ڤێللە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، ...