سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » مرۆڤێكی مه‌زن

مرۆڤێكی مه‌زن

ساماڵ محیدین

مرۆڤێك هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ ، هه‌ستی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و به‌شمه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردبێت و تێكه‌ڵاوی كایه‌ی سیاسی پێشكه‌وتنخوازی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بوبێت و جه‌سورانه‌ خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتمانی به‌ باڵادا برابێت و بێ سڵكردنه‌وه‌ له‌ هه‌ر پێشهاتێك كه‌ ژیانی لێ تێكبدات ، له‌و بواره‌دا تێكۆشاوه‌ و ده‌ستی دیار بووه‌.
مرۆڤێك كه‌ له‌ مێژوی ژیانی لێوان لێو له‌ خه‌بات و راژه‌كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا به‌ زیندانی داگیركه‌رانی كوردستان ئاشنا بوبێت ، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ تۆزقاڵك له‌ ووره‌و پابه‌ندبون به‌ بیر و باوه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌بوبێت، به‌ڵكو زیاتر ئاماده‌ی راژه‌ و قوربانیدان بووه‌ و له‌ شار و زێدی خۆی دورخراوه‌ته‌وه‌ بۆ رومادی له‌ خواروی عێراق و چه‌ند ساڵێك به‌ ئاواره‌یی و دوور له‌ كوردستان گوزه‌رانی كردووه‌ .
مرۆڤَێك له‌ شار و له‌ شاخ نمونه‌ی كه‌سایه‌تی به‌هێز و كۆڵنه‌دان و تێكۆشان و روناكبیر و ماندو نه‌ناسانه‌ له‌ هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیاندا بوبێت له‌ بواره‌كانی سیاسی ، ئه‌ده‌بی ، رۆژنامه‌وانی ، و په‌روه‌رده‌یی . مرۆژێك بۆ یه‌كه‌م جار ستونی رۆژنامه‌وانی له‌ رۆژناماگه‌ری كوردیدا به‌كار هێناوه‌ .مرۆڤێك رۆژنامه‌نوس ، چیرۆكنوس ، وه‌رگێر ،په‌خشان نوس و ئه‌دیب بوو .
مرۆڤێك به‌م هه‌مو خه‌سڵته‌ نایاب و جوانانه‌ و سه‌دان خه‌سڵتی ناوازه‌ و به‌رز ، هه‌میشه‌ له‌ هزر و ده‌رونی میله‌ته‌كه‌یدا به‌ زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌ . ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ش مامۆستام {مسته‌فا ساڵح كه‌ریم }ه‌ ، ره‌وانی شاد و یادی به‌خێر . شاعیری گه‌وره‌ی كوردپه‌روه‌ر حاجی قادری كۆیی ده‌فه‌رموێت :
مه‌رگ و ژیین مسلی سێبه‌ر و تاوه‌
ئه‌وه‌ی باقی بمێنێ ته‌نیا ناوه‌

 174 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*