سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئیسرائیل: هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت

ئیسرائیل: هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت

رۆژی دووشەممە 24.12 پارتەکانی هاوپەیمانی حکومی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا، هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن. ئەوەش لە پاش وازهێنانی وەزیری بەرگریی و بوونی کێشە لەسەر لابردنی خزمەتی سەربازی لەسەر جووکە ئەرتەدۆکسەکان. لای خۆشیەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، داکۆکی لەخۆی دەکات و سەردەمی حوکمڕانی خۆی بەسەرکەوتووی وەسف دەکات، نەیارانیشی دەڵێن: ئەگەری زۆر هەیە کە نەتانیاهۆ شکستبهێنێت.

شکستهێنانی حکومەت
لە ماوەی پێشوودا ئەفیدگور لیبەرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستی لەکارکێشانەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی کێشە لەناو پارتە هاوپەیمانەکانی حکومەت لەبارەی کێشەی لابردنی خزمەتی سەربازی لەسەر جوولەکە ئەرتەدۆکسەکان. هەرئەمەش وایکرد کە پارتە هاوپەیمانەکانی حکومەتی ئیسرائیل، رۆژی دووشەممە کۆتاییان بەو هاوپەیمانێتییە بهێنن و داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت لە مانگی ئەپریلی 2019 دا بکەن.

نەتانیاهۆ داکۆکی لە خۆی دەکات
لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داکۆکی لە خۆیی و حکومەتەکەی کردو رایگەیاند: لەماوەی پێشوودا ئیسرائیل سەرکەوتن و گەشەسەندنی گەورەی بەخۆوە بینیوە. راشیگەیاند: ئابووری ئیسرائیل لەماوەی پێشوودا نەشونمای گەورەی بەخۆوە بینیوە، رێژەی نایەکسانی لە نێوان هەژارەکان و دەوڵەمەندەکان زۆر کەمبۆتەوە. وتیشی: داهاتی تاک لە ئیسرائیل زۆر بەرزبۆتەوە بەشێوەیەک کە داهاتی تاکی ئیسرائیلی لە هی دەوڵەتە رۆژئاواییەکان زیاترە.

هەشتەمین هێزی سەربازیی
لە درێژەی لێدوانەکانیدا، نەتایناهۆ رایگەیاند: لە رووی سەربازییەوە ئیسرائیل زۆر پێشکەوتووەو سوپای ئیسرائیل بۆتە هەشتەمین سووپای جیهان. راشیگەیاند: ئیسرائیل لەناوچەکەدا خاوەنی هێزی سەربازیی گەورەیە و دەتوانێت بەرگری لە هاوڵاتیانی بکات و دژی دوژمنەکانی بوەستێتەوە. راشیگەیاند: لە ئێستادا توانیومانە دوژمنەکانی ئیسرائیل لەپ ێش هەموویانەوە حزبوڵلاوی لوبنانی و ئێران لاواز بکەین، هەروەها رێگاشمان لەوە گرتووە کە ئێران جێپێی خۆی لە ناو سوریادا بکاتەوە.

دۆسێی گەندەڵی
گەرچی نەیارانی نەتانیاهۆ بە گەندەڵی تۆمەتباری دەکەن و لەئێستاشدا کۆمەڵێک دۆسێی گەندەڵی رووبەروی نەتانیاهۆ کراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە ماوەی دە ساڵە نەتانیاهۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

 53 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*