سەرەکی » هەمەڕەنگ » تەقینەوەی فڕۆكەیەك لەسەر لۆكەربی

ئەو رۆژانەی جیهانیان هەژاند

تەقینەوەی فڕۆكەیەك لەسەر لۆكەربی

ساڵی 1988 و چەند رۆژێك پێش جەژنی سەری ساڵ، دانیشتووانی شاری لۆكەربیی سكۆتلەندی گوێیان لە شتێك بوو كە لەدەنگی شەمەندۆفێرێكی خێرا دەچوو. وتیان لەوەدەچوو كە ئاگر لەبەرزیی سی هەزار پێوە بەسەر شارەكەدا ببارێت.
سەرچاوەی ئەو دەنگە فڕۆكەی گەشتی 103ی كۆمپانیای پەناما بوو كە بە بۆمبێكی تیرۆریستی تەقێنرایەوە. دانیشتووانی شارەكە پەشۆكان و تووشی شۆك بوون.
(تۆپەڵە ئاگرێكی بەهێز بوو. ئاوڕم دایەوە بەڵام نەمتوانی بەرەو هیچ شوێنێك رابكەم).
(ئەوەی روویدا وەك زەمینەلەرزە وابوو. سەرەتا نەماندەزانی چی بووە. هەموومان رامانكردە دەرەوە. خەریك بوو داروپەردوی فڕۆكە بەسەرماندا دەباری).
زوو بەزوو كارەساتەكەی ئاسمانی لۆكەربی، دوورایی نێودەوڵەتی وەرگرت. بەهۆیەوە 259 سەرنشین گیانیان لەدەستداو بیست كەسیش لەدانیشتووانی شارەكە گیانیان لەدەستدا.
زوو بەزوو هەندێك رێكخراوی عەرەبی تۆمەتبار كران بەچاندنی بۆمبەكە لەناو فڕۆكەكەدا. گومانەكانیش زیاتر لیبییەكانی گرتەوە.
دوای لێكۆڵینەوەیەكی درێژی لێكۆڵەرەوە سكۆتلەندییەكان بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوە ئەمنییە نێودەوڵەتییەكان، بڕیار دراو داواكرا دوو هاووڵاتیی لیبی لەسەر ئەو تاوانە لەدادگا خۆرئاواییەكان، دادگایی بكرێن.
سەرۆك قەزافی رەتیكردەوە رێگە بەشتێكی لەو جۆرە بدات.
لەو ساتەوەختەدا، كەسوكاری قوربانیان گوشاریان خستەر سەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی دۆسییەكە بەكراوەیی بهێڵنەوە.
دواتر دەستكرا بە مامەڵەی دادگایی لەگەڵ كۆمپانیای پان ئەمریكان بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان.
دوای چەند سەعاتێك لە تەقینەوەكە، مارگرێت تاتچەری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی شوێنی رووداوەكەی لە لۆكەربی كرد بۆ ئەوەی زەرەرو زیانەكان بەچاوی خۆی ببینێت. ئەو سێ شوێنی جیاوازی بینی و زۆر بەدیمەنی رووداوەكان كاریگەر بوو.
(لەژیانمدا هیچ شتێكی لەو جۆرەم نەدیووە. هیچ كەسی تریش نەیبینییوە. چوومە شوێنێكی تر، زۆر روون بوو كە بڕێكی زۆری سووتەمەنی تەقیوەتەوە. لە شوێنێكی تریش چەندین خانوو لەناوچوون. ئەوەش تاوانێكە بەنوێژی نیوەڕۆ. زۆر خراپترە لەوەی دوێنێ شەو لە تەلەفزیۆنەوە بینیمان. هەموو شتێك وێران بووە. خراپترە لەوانەی پێشووتر بینیومانە).
قوربانییەكان، قوربانیی نەخشەیەكی نهێنیی سیاسی بوون. ئامانجیش چەند سەربازێكی ئەمریكی بوون كە پشوویان وەرگرتبوو و دەگەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان بۆ جەژنی سەری ساڵ.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*