وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

رۆژنامەی دایك

یادەكەمان هەفتەی پێشوو بوو، بەڵام ئێمە هەر لەیادمانە کە قسەیەكمان هەبێ‌ لە سەر رۆژنامەی دایك، كە ژنان ناو و رۆڵیان هەبووە لە لاپەڕكانیداو بەشێك بوون لە بەردەوامی پێدان و هاوكات رۆژنامەی دایك چەندین ژنی ناساند و بەشێك بوو لە پێگەیاندنی ژناندا.
لە یادی ٢٨ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئەو رۆژنامەیەی ئەوێ رۆژێ و ئێستاش ماڵێک بووە بۆ ھەموو رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران، لەرۆژی دەرچوونییەوە خوێندنگەیەکی سەرەکیش بووە بۆ زۆربەی رۆژنامەنووسان،خەرمانێکی تر و شانازیەکیترە لەشانازییەکانی دونیای رۆژنامەگەری کوردی..
لەدوای راپەڕینەوە یەکەم رۆژنامە بووە کەچاوی خوێنەری کوردی رۆشن کردۆتەوە، بۆیە لەدوای قۆناغی راپەڕینەوە رۆژنامەی کوردستانی نوێ بۆتە رۆژنامەی دایک لەنێو دونیای رۆژنامەگەری کوردیدا..
لەیادی دەرچوونی رۆژنامەی دایکدا پیرۆزە لەھەموو ئەوانەی، کە رۆژێک لەم رۆژنامەیەدا کاریان کردوە و ھەموو ئەو رۆژنامەنووس و ھاوڕێیانەی تا ئێستا بەردەوامن و بەردەوامی دەدەن بە رۆژنامەکە.
ھەریەکێک لەئێمە کەمێژوویەکی ھەیە لەکوردستانی نوێدا و یادەوەرییەک ھەیە کەھەرگیز لەبیری ناکات ، پشتیوانیی و رێنماییەکانی مام بووە، بۆ بەردەوامی و پەرەپێدان و دەوڵەمەندکردنی کوردستانی نوێ لەھەموو رووێکەوە.
ئێستا لەم قۆناغەدا کەپێی دەوترێت قۆناغی سۆشیال میدیا و رۆژنامەی کاغەز بەکۆمەڵێ ئەزمەدا تێدەپەرێت و بەرەو لەناوچوون دەچێت، رۆژنامەکەی ئێمەو ئێوە ھێشتا گروتێنێکی وشەسازی کوردی ھەیەو لاپەڕەکانی پڕن لەو دێڕانەی کە بەبۆچوونە جیاوازەکانی نووسەرەکانی پڕبوونەتەوە و مینبەرێک بووە بۆ کۆکردنەوەی ھەمووان، ئەمەش بەھەوڵ و ماندووبوونی سەرنووسەرو کارمەندو رۆژنامەنووسەکانیەتی، کە بێ ئاوڕدانەوە لەقەیرانی بێ مووچەیی بەردەوامی دەدەن بەدەرچوونی رۆژنامەکەیان و بەھەمان نەفەسی سەردەمی زێرینی رۆژنامەی کاغەز کاردەکەن و ھیچ ئاستەنگێک ساردی نەکردونەتەوەو بەھەمان مۆڕاڵی پیشەیی رۆژنامەوانی بە پیشەییانە بەردەوامی دەدەن بەدەرچوونی رۆژنامەی دایک.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەیان رۆژنامەنووسی پێگەیاندووە و ئێستا زۆربەیان ئەستێرەیەکی دیاری دونیای رۆژنامەوانین، رۆژنامەکەی ئێمەو ئێوە ھەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ ھەمووان، دەتوانین بڵین پیرۆزە لەئێمە و ئێوە و بەتایبەت لەو ژنانەی كە كاریان كردووەو كاردەكەن لەرۆژنامەی دایكدا..

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*