سەرەکی » مانشێت » ״پێكهێنانی حكومەتێكی شەراكەتی راستەقینە״پەڕە 2

״پێكهێنانی حكومەتێكی شەراكەتی راستەقینە״

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) بەئامادەبوونی عومەر فەتاح ‌و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی‌و عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی، پێشوازییكرد لە هاكان كەرەجای كونسوڵی گشتیی توركیا لەهەرێمی كوردستان‌و وەفدی هاوڕێی.
لەدیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و وڵاتی توركیا‌و جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە، هەروەك دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا‌و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەهەنگاوێكی گرنگ وەسفكرا.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، گفتوگۆی چڕكرا لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و دیدگاو تێڕوانینی فەرمیی یەكێتی گەنگەشە كرا‌و هەردوولا كۆكبوون لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی شەراكەتی راستەقینە، كە بتوانێت گۆڕانكاریی جددی لەژیانی خەڵكدا بكات‌و خزمەتگوزاریی شایستە پێشكەشی هاووڵاتیان بكات.
هەروەها، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا‌و نێوانی لایەنە سیاسییەكانیش، دوو تەوەری تری دیدارەكە بوون‌و گفتوگۆی جددییان لەبارەوە كرا.

 98 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*