سەرەکی » مانشێت » سێشەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاوتوێ دەکرێت

سێشەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و تەوەرێکی كۆبوونەوەكەش درێژەپێدانی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
لەلایەكی دیكەوە، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتیی ی.ن.ک بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پڕۆژەی یەكێتی بۆ دانوستان ئامادەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان یەكێتی و گۆڕان، پارتی و گۆڕان، پاشان كۆبوونەوەی سێقۆڵی لەنێوان یەكێتی، پارتی، گۆڕان-دا بكرێت.

 127 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*