سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی لە بەغدا بەشداریی دیداری سەركردەكان دەكاتپەڕە 2

قوباد تاڵەبانی لە بەغدا بەشداریی دیداری سەركردەكان دەكات

ئێوارەی دوێنێ 3/2/2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ بەشداریی لە دیداری سەركردەكانی عیراقدا بكات.
سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی رافیدەینە بۆ دیالۆگ بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری رافیدەینی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019 كە بۆ یەكەمجارە لە بەغدا بە بەشداریی سەرۆكایەتییەكانی عیراق و نوێنەری چەندین وڵات و ژمارەیەكی بەرچاو لە وەزیرەكان و پەرلەمانتاران و دەستەبژێریی سیاسی و فیكری و ئەكادیمی ناوخۆ و بیانی سازدەكرێت.
لە میانی دیدارەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ساز دەكرێت سەبارەت بە پرسە گەرمەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری و ناوچەكە.
هەر لەم سەردانەدا جێگری سەرۆك وەزیران دیداری لەگەڵ چەندین كەسایەتی و بەرپرسی باڵای عیراقی و كەسایەتییە ئەكادیمییەكان و نوێنەرانی بیانی دەبێت و تیایاندا دیدگای خۆی و حكومەتی هەرێم لەسەر پرسەكانی چاكسازیی و ئابووری و كەرتی وزە و ئایندەی عیراق و پرسەكانی ناوچەكە رووندەكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك، لەپۆستێكدا ئاماژەی بەوەكردووە »خۆشحاڵ بووم بەكۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەغدا، گفتوگۆمان كرد دەربارەی كاری لەپێشینەی حكومەت لەبەڕێوەبردن‌و چاكسازیی، هاوڕابووین لەپێویستیی زیاتری هاوكاری‌و هەماهەنگی لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و ناوەند».

 126 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*