سەرەکی » هەواڵ » پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی ‌و رەوتی حیكمە

پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی ‌و رەوتی حیكمە

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

دوێنێ، عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییكرد لە عەبدوڵڵا زەیدی سەركردە لەڕەوتی حیكمەی نیشتمانی‌و وەفدێكی هاوڕێی‌و لەدیدارێكدا، بارودۆخی سیاسیی عیراق‌و كوردستان‌و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی‌و رەوتی حیكمەی نیشتمانی، تاوتوێكران.
عومەر فەتاح، ئاماژەی بەپەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی‌و سەید عەممار حەكیم، كرد‌و رایگەیاند: پەیوەندییەكی مێژوویی پڕ لەدۆستایەتی‌و هەماهەنگی‌و خەباتی هاوبەش دژی ستەم لەنێوان سەرۆك مام جەلال ‌و یەكێتی لەگەڵ سەید عەممار حەكیم‌و بنەماڵە بەڕێزەكەیدا هەیە. هەروەك سڵاوو رێزی بۆ سەید عەممار حەكیم‌و سەركردایەتیی رەوتی حیكمە، نارد‌و جەختیشیكردەوە لەپەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە، عەبدوڵڵا زەیدی، دید‌و بۆچوونی رەوتی حیكمە‌و هاوپەیمانێتی (ئیسڵاح)ی لەبارەی پرسە سیاسییەكانی عیراق خستەڕوو، هەروەك پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی‌و سەید حەكیم-ی بەگرنگ ناوبردو هیوای خواست لەهەموو بوارەكاندا پەرەی زیاتری پێبدرێت.

print

 9 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*