سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمكی هاووڵاتیبوون ‌و دەستەبەركردنی عەدالەت

بافڵ تاڵەبانی: ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمكی هاووڵاتیبوون ‌و دەستەبەركردنی عەدالەت

دوێنێ لەدەباشان، بافڵ تاڵەبانی، پێشوازییكرد لە خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا لەعیراق‌و وەفدی یاوەری‌و گفتوگۆیانكرد لەبارەی پەرەپێدان‌و بەردەوامیی پەیوەندی‌و هاوكارییەكانی ئیسپانیا بۆ هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاری‌و پێشهاتە سیاسییەكان.
لەدیدارەكەدا، كە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی‌و دابان شەدەڵە نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئیسپانیا، ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی، سەرنجی خۆی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكە خستەڕوو ‌و خوێندنەوەی بۆ واقیعی هەلومەرجەكە كردو تێڕوانین‌و سیاسەتی یەكێتی بۆ ئەم قۆناغە خستەڕوو و تەئكیدیكردەوە كە»ئێستا یەكێتی كار بۆ رێككەوتنی سیاسی دەكات لەسەر كۆی جومگە سیاسییەكانی بەڕێوەبردنی هەرێم»‌و وتی: بەرنامەو سیاسەت‌و ستراتیژمان دیدگایەكی نوێیە بۆ هەرێم‌و دەمانەوێت ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمكی هاووڵاتیبوون‌و دەستەبەركردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەبەرامبەر هەڵەكانی رابردوودا، دەركەوت زەرەرمەندی یەكەم لێی كۆمەڵانی خەڵك‌و پێگەو ناوبانگی هەرێم بوو، بۆیە كاردەكەین بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كوردو وەك یەكێتی-ش دەمانەوێت پەیوەندیی تەندروستمان لەگەڵ هەموو لایەنەكان هەبێت‌و پێكەوە كاربكەین بۆ سەرخستن‌و تەواوكردنی پرۆسەی چاكسازی، لەوچوارچێوەیەشدا یەكێتی وەك هەمیشە دەبێتەوە هەوێنی یەكڕیزیی‌و تەبایی.
سەبارەت بەكەركوكیش، بافڵ تاڵەبانی، روونیكردەوە: ئەولەویەتی كارەكانمان ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوكەو لەوڕووەشەوە هەنگاوی باشمان بڕیوەو تەركیزی تەواوەتیمان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانە، كە ئەوەش بە قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی‌و لێكتێگەیشتن دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...