سەرەکی » راپۆرت » شێخ حسێن گه‌ڕایه‌وه‌ گوندی هه‌زاركانی‌

شێخ حسێن گه‌ڕایه‌وه‌ گوندی هه‌زاركانی‌

له‌ 31 ساڵه‌ی‌ ئه‌نفالی شێخ حسێنی هه‌زاركانی‌ و خێزانه‌كه‌یدا، له‌ گوندی هه‌زاركانی‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان مه‌راسیمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی حیزبی و به‌رپرسانی حكومی و تاقانه‌كانی‌ ئه‌نفال و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی گه‌رمیان و به‌جێماوانی‌ ئه‌نفال تێیدا به‌شداربوون، ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام درا و شاعیرانی ناوچه‌ی‌ گه‌رمیانیش و هاوڕێیانی شێخ حسێن به‌ په‌خشانه‌ شیعرییه‌كانیان یادی شێخ حسێنیان كرده‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتاری‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری‌ شێخ حسێنی هه‌زاركانی‌ خوێنرایه‌وه‌ و به‌خێرهاتنی میوانانی‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كرا و ژیاننامه‌ی شێخ حسێنی هه‌زاركانی‌ خوێنرایه‌وه‌.
دواتر ( مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ) ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا سه‌نگاوی‌ باسی هه‌ڵوێست و قاره‌مانێتی شێخ حسێنی هه‌زاركانی‌ كرد له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی نوێدا و وتی‌ : شێخ حسێن نه‌ك ته‌نها شێخێكی ڕوو له‌ خوا و خانه‌دان و پیاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ بوو ، به‌ڵكو ئه‌و پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ بوو و هه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیشی ئه‌نفالكرا .
دواتر وتاری‌ ناوه‌ندی ئاینی گه‌رمیان له‌لایه‌ن (حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری‌)یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ و وتی : شێخ حسێن پیاوێكی ڕوو له‌ خوا و بڕوادار بوو. ئه‌و له‌ پێناو میلله‌ته‌كه‌ی‌ ئازادكردنی‌ خۆیی نه‌ویست و بووه‌ قوربانی بۆ گه‌له‌كه‌ی‌.
شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ بۆ چواره‌مجاره‌ كه‌ ڕێوڕه‌سمی ئه‌نفالكردنی‌ شێخ حسێن و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1997 له‌سه‌ر ده‌ستی نوسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین (مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا) له‌ كه‌لار و له‌ بینای‌ لیوا كۆنه‌كه‌ی كه‌لار كراوه‌ته‌وه‌. دواتریش دووجار له‌لایه‌ن موریده‌كانیانه‌وه‌ ڕێوڕه‌سمی شایسته‌ی‌ بۆ ڕێكخراوه‌ له‌ گوندی هه‌زاركانی‌.
سامان گه‌رمیانیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ نوسینێكیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ هه‌مان ڕێوڕه‌سمه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تی : شێخ حسێن وه‌كو سمبوڵی ئه‌نفالی گه‌رمیان ده‌ناسرێت و یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ زیندانی‌ قه‌ڵا له‌ ناحیه‌ی‌ مه‌یدان حكومه‌تی‌ به‌عس بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ خسته‌به‌رده‌م خۆیی و خێزانه‌كه‌ی‌ ، به‌و بڕیاره‌ ڕازی نه‌بوو مردنی‌ هه‌ڵبژارد.
شێخ حسێنی هه‌زاركانی‌ له‌ئه‌نفالی سێی گه‌رمیاندا له‌ ساڵی 1988 خۆیی و ده‌ ئه‌ندامی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن و تاكو ئێستا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گۆڕی ونه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كه‌شتی ئالان كوردی ئه‌ركه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌

شیهاب عوسمان، ئه‌ڵمانیا جارێكیتر كه‌شتی فریاكه‌وتنی »ئالان كوردی» له‌كه‌ناراوەکانی لیبیا ...