سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » سیمنارێك بۆ كاریگه‌ری شانۆی وێنه‌یی له‌نمایشی شانۆی كوردیدا

له‌هه‌ولێر (ماڵی كتێب) كرایه‌وه‌

سیمنارێك بۆ كاریگه‌ری شانۆی وێنه‌یی له‌نمایشی شانۆی كوردیدا

له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو، له‌ مه‌راسیمێكدا، (ماڵی كتێب) له‌ شاری‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا و یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دیوانێكی شیعری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ماڵ بوو به‌ ناونیشانی (ئه‌لف).
ماڵی كتێب، یه‌كه‌مین كتێبی‌ چاپكراوی خۆی به‌ ناوی (ئه‌لف) بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران: ئیسماعیل به‌رزنجی، ئه‌سكه‌نده‌ر زرار، سه‌روین ده‌روێش، محه‌مه‌د قادر، ئاریانا ئیبراهیم، هاوژین حه‌سه‌ن، نیازی حه‌مه‌ عه‌زیز و ئاورینگ شێخ عه‌لی شیعریان خوێنده‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندان «ئاری محه‌مه‌د و زه‌كه‌ریا موحسین» به‌ میوزیك و گۆرانی به‌شداریان كرد.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، ماڵی كتێب خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی‌ به‌خشیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نووسه‌رانی به‌ ئه‌زموون: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی ،ئازاد عه‌بدولواحید، قاسم شێروانی ، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ، سه‌لام عه‌بدوڵڵا، ، كه‌مال غه‌مبار، عه‌باس عه‌بدووڵڵا یوسف، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، بێكه‌س حه‌مه‌قادر، نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ر له‌شاری‌ هه‌ولێر، سیمینارێك به‌ناونیشانی‌ (كاریگه‌ری شانۆی وێنه‌یی له‌نمایشی شانۆی كوردی) بۆ د. ژیلوان تاهیر پسپۆڕی‌ بواری‌ شانۆ له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی سینه‌ماو شانۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆڕه‌كه‌دا، د.ژیلوان له‌ رێگه‌ی‌ داتاشۆوه‌ چه‌ندین نموونه‌ی‌ زیندووی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ شانۆی‌ وێنه‌یی باس كرد له‌ نمایشی‌ شانۆی‌ كوردی‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی‌ خۆی‌ خسته‌ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن میوانه‌كان و خوێندكاران و مامۆستایانی‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بابه‌ته‌كانه‌وه‌ كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چیرۆكی عیراقی داڕوخاو

مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی و سه‌ره‌تای ...