سەرەکی » ئابووری » نەوت هەناردەی پاڵێوگەی بازیان دەكرێت

نەوت هەناردەی پاڵێوگەی بازیان دەكرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا ئاشكرای دەكات: لەئێستادا كۆمپانیای گازپرۆمی روسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی لەبیری حەسیرە لە ئەستۆدایە، بەردەوامە لەدەرهێنانی نەوت‌ و رەوانەكردنی بۆ پاڵێوگەی بازیان.
ژیلوان عادل شكور، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا راگەیاندوە: كۆمپانیای گازپرۆمی روسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی حەسیرەی لەناوچەی گەرمیان لەئەستۆدایە، ئێستا رۆژانە نۆ هەزارو 500 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و رەوانەی پاڵێوگەی بازیان لەپارێزگای سلێمانی دەكرێت و بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بەكاری دەهێنن.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا راشیگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو بەشەی كە لە پاڵێوگەكە دەمێنێتەوە و ناكرێت بە گاز یاخود بەنزین و توانای بەكارهێنانی نییە، هەناردەی دەرەوە دەكرێت، بەڵام تائێستا نازانین بڕی ئەو هەناردەیە چەندە.

 750 جار بینراوە