سەرەکی » وتار » كاوسێن بابه‌كر‌ » كاتێ سیاسەت لەگرێژنە دەردەچێت

كاتێ سیاسەت لەگرێژنە دەردەچێت

ئەگەر بە تێڕامانێكی سەرپێییش لەم رووداوانەی ئەم دواییە بڕوانین، هەر لە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە تا دەگاتە دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكومەت، بۆت دەردەكەوێت كە سیاسەت بەتەواوی لەگرێژەنە دەرچووە و نە میتۆدو نە رێبازی سیاسی و نە ئامانجی سیاسی و نەدروشمەكان لای هیچ حزبیك كاریان پێ نەكراوە و بەهای خۆیان بە تەوای لەدەستداوە.
رەنگە كەسانیك هەبن بڵێن ئەوەتا پڕۆژەمان هەبووەو سووربووین لەسەر دروشم و داواكانمان لە سیستەمی پەرلەمانی و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆك و لێپرسینەوەی لە پەرلەمان، دیارە ئەمانە داواو دروشمی سەرجەم حزبەكان بوون جگە لەپارتی، بەڵام لە كۆتاییدا بۆ ئەو پارتانە مانەوە كە بەشدارییان لە حكومەتدا پێنەكراو بەناچاری بوون بە ئۆپۆزسیۆن و كەوتنە بەرزكردنەوەیان؟
گۆڕان كە لەهەمووان گەرمتربوو بۆ بەشداریی حكومەت، هەر ئەویش بوو چەند ساڵی رابردوو دروشمی سیستەمی پەرلەمانی دەوتەوە، كە گوایە سیمای دیموكراسییە و ببڕای ببڕ لێی نایەتە خوارەوە! كەچی ئێستا ئەوان گەرمتر كار بۆ دانانەوەی هەمان یاسای سەرۆكایەتی و بە هەمان ئەو دەستەڵاتانەوە دەكەن كە پێشتر هەیبووە و ئەم دژایەتییەكی كەللەرەقانەی دەكرد، نەك هەر ئەوە بەڵكو كە كەسانێك رەخنە دەگرن، ئەو دێت پینەو پەڕۆی بۆ دەكات و پاساو دەهێننەوە.
تێپەڕاندنی ئەم یاسایە بە دەنگی ٨٩ ئەندام كە یەكێتیشی تێدایە، سەرەڕای دەیان تێبینی ئەو لەگرێژنە دەرچوونەی سیاسەت ئەوەشمان باشتر بۆ روون دەكاتەوە كە دەورەیەكی بێ ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك و حكومەت و دەستەڵاتێكی بێ چاودێر و بێ لێپرسینەوەمان پێشان دەدات كە نوقڵانەی كۆپی حكومەتی پێشوو نەبێت، ئەوا دڵخۆشكردن بەحكومەتێكی جیاواز و خزمەتگوزارو دادپەروەر كە مافە خوراوەكانی مووچەخۆران بگێڕێتەوە و كۆمپانیاو كارگەكان وەگەڕ بخاتەوە رەنگە جۆرێك لە زێدەڕۆیی تێدابێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەبێ بەشداری یەکێتی حکومەت پێکنایەت

هێندێک لەکادیرو نوسەرانی پارتی وابیردەکەنەوەودەنوسن کە مادام پارتی کورسی زۆری ...