سەرەکی » مانشێت » ئەمریكا بە دوای جەنگدا ناگەڕێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا:

ئەمریكا بە دوای جەنگدا ناگەڕێت

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە «وڵاتەكەی جەنگ بەرامبەر بە ئێران هەڵبژێرێت».
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە دەڵێت: ئەمریكا بەدوای جەنگدا ناگەڕێت، بەڵام توانا سەربازییەكانی لە ناوچەكەدا بە ناردنی كەشتی جەنگی و فڕۆكەی جەنگی، زیاتر كردووە و هەر هێرشێك بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بێت، یان ئەفغانستان وەڵاممان دەبێت.
یەكێتیی ئەوروپا پشتگیریی رێكەوتنی ئەتۆمی دەكات
لەلایەكی دیكەوە، فیدریكا مۆگرینی لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند: یەكێتیی ئەوروپا پشتگیریی تەواوی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە دەكات و داواشدەكات كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن، لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر بكرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ: ئەمریكا فڕۆكەی F35 بە توركیا نافرۆشێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەكۆشكی سپی وتارێكی پێشكەش ...