سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » ماجینه‌ یا ماجینه

هەولێریات

ماجینه‌ یا ماجینه

له‌سه‌رده‌می‌ مه‌دا هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان موناسه‌به‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ بوو. له‌و مانگه‌دا دونیا به‌ته‌واوی‌ ده‌گۆڕا.. هه‌ر له‌دیمه‌نی‌ بازاره‌وه‌، هه‌تا وه‌زعی‌ ماران، ته‌نانه‌ت قودسیه‌تی‌ ئه‌و مانگه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ئیعلامیش ره‌نگی‌ ده‌دایه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌بازار، ته‌بعه‌ن هه‌رچی‌ مه‌تعه‌م و چایخانه‌ و شوێنی‌ خواردنو خواردنه‌وه‌ هه‌بون، هه‌ر هه‌مویان داده‌خران، ته‌نها یه‌ك دوو مه‌تعه‌م وچایخانه‌ ئیجازه‌یان له‌ حوكمه‌ت وه‌رده‌گرت له‌و مانگه‌دا بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش لۆ مسافران بوو به‌ حیساب له‌و مانگه‌دا رۆژییان له‌سه‌ر فه‌رز نیه‌. ئاخر ئه‌و زه‌مان واته‌ سارانی‌ په‌نجاو شێستو حه‌فتایه‌كانیش سه‌فه‌ركردن زۆر زه‌حمه‌ت وئه‌ركی‌ قوڕس بوو، لۆ نمونه‌ رێگای‌ به‌غدا زیاتر له‌هه‌شت سه‌عات بوو، رێی‌ كه‌ركوك دوو سه‌عات زیاتر بوو، ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و وه‌ختی‌ خه‌ركی‌ یان به‌په‌سته‌كی‌ شڕوشه‌ق سه‌فه‌ری‌ گو‌نده‌كانی‌ ده‌وروپشتی‌‌ هه‌ولێریان ده‌كرد، یان به‌ جێبی‌ لاندرۆڤه‌ر ده‌چونه‌ قه‌زاو ناحیه‌ دووره‌كان، لۆ به‌غدایێش به‌ نێرنی‌ هه‌ژده‌ نه‌فه‌ری‌ سه‌فه‌ریان ده‌كرد، رێگاكه‌ش حه‌موی‌ هه‌ورازو نشێو بو، جاده‌كان كۆن بوون، هه‌تا ده‌گه‌یشتی‌ یان ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ جیفرقه‌ت ده‌رده‌هات. لۆیه‌ خه‌رك‌ له‌سه‌فه‌ر كردن ماندی‌ ده‌بوون. ئه‌مما به‌نیسبه‌ت مارانه‌وه‌، ته‌بعه‌ن مانگه‌ك پێشتر خێزانه‌كان خۆیان لۆ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ ئاماده‌ ده‌كرد. گۆشتی‌ قاورمه‌یان له‌جه‌ڕڕه‌ هه‌رده‌‌گرت لۆ خواردنی‌ ره‌مه‌زان، باراش ده‌كرا، گه‌نم ده‌بردرایه‌ ئاشه‌كان و ده‌كرانه‌ ئاردو ساوارو برووش وگه‌نمه‌كوتاو. له‌سه‌ر ئاستی‌ ده‌وڵه‌تیش، حكومه‌ت رۆژانه‌ ده‌وامی‌ كه‌مده‌كرده‌وه‌ به‌حیساب مۆزه‌فه‌كان به‌رۆژی‌ ده‌بن، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆش به‌رنامه‌كانیان ده‌گۆڕا، په‌خشی‌ رۆژانه‌یان به‌س قورعان و ته‌واشیحی‌ دینی‌ و موسه‌لسه‌لاتی‌ دینی‌ بوون، لۆیه‌ خه‌ركه‌كه‌ له‌و مانگه‌دا زۆر موتابه‌عه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنیان نه‌ده‌كردو زیاتر وه‌ختی‌ شه‌وانیان له‌چایخانه‌كان ده‌برده‌ سه‌ر به‌ گه‌مه‌ی‌ سینی‌ سینیانێ و محێبس ودۆمینه ‌و تاوڵه‌ و زۆر ئاگایان له‌به‌رنامه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆن نه‌ده‌ما.. ئه‌وجا له‌گه‌ر هاتنی‌ ره‌مه‌زان جه‌ریده‌كان كاریكاتێره‌كیان براو ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ره‌سمی‌ پیاوه‌كی‌ به‌ژن درێژ و كه‌ره‌گه‌ت بو‌خچه‌یه‌كی‌ به‌ گۆپاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ستیه‌ و به‌ره‌و شار به‌رێ كه‌تیه‌، له‌ ئاخیر رۆژی‌ ره‌مه‌زانیش ره‌سمه‌كی‌ دیكه‌یان براو ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و جاره‌ هه‌مان ئه‌و كابرایه‌ پشتی‌ له‌شاره‌ و به‌رێ ده‌كه‌وێ لۆ رۆیشتن به‌حیساب ئه‌وه‌ ره‌مه‌زانه‌ خوا حافیزیمان لێ ده‌كا. له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌ گۆرانیه‌كی‌ زۆر خۆش هه‌بو هه‌مو ساره‌ك له‌ ته‌له‌فزیۆن پیشان ده‌درا كه‌ زۆر زۆر مه‌شهور بوو، هه‌مومان له‌به‌رمان كردبو، ئه‌ویش گۆرانی‌ (ماجینه‌ یا ماجینه‌) بوو، كه‌ كۆمه‌ره‌ك مندار ده‌یانگۆته‌وه‌، ئه‌و گۆرانیه‌ تایبه‌ت بو به‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان، ئه‌ویش هه‌نده‌ك منداری‌ گه‌ڕه‌ك به‌كچ و كوڕه‌وه‌ خر ده‌بونه‌وه‌ له‌ده‌ركه‌ی‌ مارانیان ده‌داو داوای‌ شیرینیان لێده‌كردن، جا به‌و حیسابه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ خێرو خێراته‌، ئه‌و گۆرانیه‌ ته‌عبیری‌ له‌و مانگه‌ ده‌كرد، به‌ئاوازه‌كی‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆش ئه‌و گۆرانیه‌ له‌ته‌لفزیۆن و رادیۆكان لێده‌درا كه‌ ده‌رێ (ماجینه.. یا ماجینه .. حلی الچیس وانطینا .. تنطونا لو ننطیكم .. بیت الله انودیكم .. رب العالی ایخلیكم .. تنطونا كل ماجینا.. یا أهل السطوح تنطونا لو نروح). به‌خێر بێته‌وه‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان، ئه‌نگۆش بمینێن به‌خێر.. باقی‌ وه‌لسه‌لام ..

print

 129 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*