ئه‌و دوو یانه‌یه‌ی گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ (لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام) هیچ یاریزانێكیان له پێشه‌نگی گۆڵكه‌رانی خوله‌كه‌دا نین، ئه‌و یاریزانانه‌ی پێشه‌نگ و پله‌كانی یه‌كه‌م تاسێیهمی ریزبه‌ندیی گۆڵكهرانیانگرتووه، یه‌كه‌میان میسی یاریزانی دیاری جیهان و ئه‌وروپاو یانه‌ی بارسیلۆنایه كه به‌بێ ركابه‌ر یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی گۆڵكهرانه و 12 گۆڵی كردووه، دووه‌میش له یانه‌ی ئه‌یاكس و سێیه‌میش له یانه‌ی بایرن مونشنه.
به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ یاریزانێك له یاریزانانی دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی له پله باشه‌كانی ریزبه‌ندیی گۆڵكهراندا نین و له‌خوار پله‌كانی 15 یهمهوهن و به هاتریك و ته‌نانه‌ت سوپه‌ر هاتریكیش ناتوانن بگه‌نه‌وه به میسی و ته‌نانه‌ت ئه‌سته‌میشه بگه‌نه‌وه به دووه‌م یان سێیه‌می ریزبه‌ندیی گۆڵكه‌رانی خوله‌كه.
دوو یاریزان له تۆتنهام توانیویانه زۆرترین گۆڵ بۆ یانه‌كه‌یان بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان 5 گۆڵیان كردووه، له لیڤه‌رپوڵیش سێ یاریزان زۆرترین گۆڵیان بۆ یانه‌كه‌یان كردووه كه 4 گۆڵه، به‌مشێوه‌یه:
*هاری كه‌ین – تۆتنهام (5 گۆڵ).
*لۆكاس مۆرا – تۆتنهام (5 گۆڵ).
*محه‌مه‌د سه‌ڵاح – لیڤه‌رپوڵ (4 گۆڵ).
*فێرمینهۆ – لیڤه‌رپوڵ (4 گۆڵ).
*سادیۆ مانی – لیڤه‌رپوڵ (4 گۆڵ).
ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا سێیه‌م گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ش ئه‌م یاریزانانه‌ن:
-1لیۆنێل میسی – بارسیلۆنا (12).
-2دۆسان تادیچ – ئه‌یاكس ئه‌مستردام (9 گۆڵ).
-3رۆبیرت لیڤادۆڤسكی – بایرن مونشن (8 گۆڵ).
یۆرۆپا لیگ
به‌ڵام یۆرۆپا لیگ له‌م رووه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی چامپیۆنس لیگهوهیه، به‌وه‌ی ئۆلیڤه‌ر جیرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی كه یانه‌كه‌ی لایه‌نێكی یاریی كۆتایی خوله‌كه‌یه، 10 گۆڵی هه‌یه‌و دووه‌م گۆڵكهرهو ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌نانه‌ت ببێته گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ش، چونكه گۆڵكه‌ری خوله‌كه یه‌ك گۆڵ لهپێشییهوهیهتی و یاریی نه‌ماوه، پیێر ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئهسناڵیش له‌پله‌ی هه‌شته‌می گۆڵكهراندایهوه 8 گۆڵی هه‌یه و ئه‌میش ئه‌گه‌ر زۆره له‌یاریی كۆتاییدا گۆڵێك یان دوو گۆڵ بكات و بچێته شوێنێكی باشتری گۆڵكه‌رانی خوله‌كه.
-1لۆكا جیۆڤیچ – ئینتراخت فرانكفۆرت (11 گۆڵ).
-2ئۆلیڤه‌ر جیرۆ – چێڵسی (10 گۆڵ).
-3ویسام بن یه‌در – سیڤیا
(10 گۆڵ).
29 جار بینراوە