* به زۆرترین دۆڕاندنه‌وه ده‌گه‌نە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ
*هیچ یاریزانێكیان گۆڵكه‌ری ئه‌مساڵی چامپیۆنس لیگ نین
*بۆ یه‌كه‌مین جاره چوار یانه‌ی ئینگلیزی یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن
ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌تایبه‌تیش رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ی ئاینده‌و شه‌ممه‌ی دواتر، په‌رده له‌سه‌ر هه‌ردوو خوله گرنگ و ناوداره‌كه‌ی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ ی وه‌رزی 2018-2019 دادهرێتهوهو یاریی کۆتایی هه‌ردوو خوله‌كه ده‌كرێن.
سه‌ره‌تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده 29/5/2019 یاریگای باكۆ له ئازه‌ربیجان یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ و پاشان رۆژی شه‌ممه 1/6/2019 یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ له مه‌درید یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ له ئامێزده‌گرێت و به‌وه‌ش كۆتایی به هه‌ردوو خوله‌كه دێت، له‌به‌ر گرنگی هه‌ردوو خوله‌كه، ئه‌م ژماره‌یه‌ی ستادیۆم-مان تایبه‌ت كردووه به‌و دوخولهوه چه‌ند راپۆرت و ئامار و سه‌رژمێری و زانیارهییهكی تایبه‌تمان به هه‌ردوو خوله‌كه‌و هه‌ردوو یارییه‌که ئاماده كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده 29/5/2019 و شه‌ممه 1/6/2019 په‌رده له‌سه‌ر هه‌ردوو خوله گرنگ و به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌وروپا، یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنس لیگ داده‌رێته‌وه و هه‌ردوو یارییه كۆتاییه‌كانیان ده‌كرێن.
یۆرۆپا لیگ
یه‌كه‌م یاریی كۆتایی كهڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئاینده ده‌كرێت، یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگه، ئه‌م یارییه هه‌روه‌كو چامپیۆنس لیگ دوو یانه‌ی ئینگلیزی ده‌یكه‌ن كه ئه‌رسناڵ و چێڵسی-یه، یارییه‌كه‌ش لهیارگای ئۆڵۆمپی شاری باكۆی كۆماری ئازه‌ربیجان ده‌بێت و سه‌عات 10ی شه‌و جیان لۆكا رۆكی ئیتاڵی فیكه‌ی سه‌رتای بۆ لێده‌دات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
هه‌ردوو یانه چۆن گه‌یشتنه ئه‌م یارییه؟
یۆرۆپا لیگ به‌چه‌ند قۆناغێكی یاریی جۆراو جۆردا تێپه‌ڕیوه، ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش له پێنج قۆناغی ئه‌م خوله‌دا به‌شدارییان كردووه، سه‌ركه‌وتووانه‌ش ئه‌م قۆناغانه‌یان بڕیوه تا گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی.
ئه‌رسناڵ
له یه‌كه‌م قۆناغدا به‌شداریی فۆناغی یه‌كه‌می گروپه‌كانیان كرد، 48 یانه به‌شدارییان كرد، به‌سه‌ر 12 گروپدا دابه‌شكرابوون، ئه‌رسناڵ له گروپی پێنجه‌مدا بوو، یانه‌كانی سپۆرتینگ لشبۆنه و ڤۆرسكلا و كاراباخی له‌گه‌ڵدابوو.
6 یاریی له‌م قۆناغه‌دا كرد‌و 5 یاریی برده‌وه‌و ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی هه‌بوو، به 16 خاڵ و به‌یه‌كه‌می گروپه‌كه گه‌یشته قۆناغی 32 یانه.
له قۆناغی 32 یانه‌دا، رووبه‌ڕوی یانه‌ی باتی بۆریسۆڤ بووه، یه‌كه‌م یاریی 0-1 دۆڕاند، له‌یاریی گهڕانهوهداو له‌یاریگای خۆی 3-0 لێی برده‌وه‌و بۆ قۆناغی دووه‌می 16 یانه سه‌ركه‌وت.
له قۆناغی 16 یانه‌شدا رووبه‌ڕوی یانه‌ی رهین بووه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی پێشوو، یه‌كه‌م یاریی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 1-3 دۆڕاند، به‌ڵام له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا 3-0 یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و به‌وه‌ش بۆ قۆناغی 8 یانه سه‌ركه‌وت.
له‌م قۆناغه نوێیه‌شدا رووبه‌ڕوی یانه‌ی ناپۆلی بووه‌وه، له‌هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا 2-0 و 1-0 توانی له‌و یانه ئیتالییه بباته‌وه‌و بگاته یاریی پیش كۆتایی.
له‌قۆناغی پێشكۆتاییدا رووبه‌ڕوی یانه‌ی ڤالانسیای ئیسپانی بووه‌وه، له‌م دوو یارییه‌شدا توانی سه‌ركه‌وتوو بێت و 3-1 و 4-2 له یانه ئیسپانییه‌كه‌ی برده‌وه‌و توانی بگاته یاریی كۆتایی.
چێڵسی
هه‌رچی یانه‌ی چێڵسی-یه كاروانی یارییه‌كانی له‌یانه‌ی ئه‌رسناڵ باشتر به‌ڕێكرد به‌وه‌ی له‌كۆی 14 یاریی ئه‌م خوله ته‌نیا سێ یه‌كسانبوونی هه‌بووه‌و هیچ یارییه‌كی بهڕكابهرهكانی نه‌دۆڕاند.
له‌قۆناغی گروپه‌كاندا توانی 5 یاریی بباته‌وه‌و ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی هه‌بوو، به 16 خاڵیش یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی بوو، كه یانه‌كانی باتۆ بۆریسۆڤ و مۆڵڤیدی و باوك سالۆنیكای له‌گه‌ڵدا بووه.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی یارییه‌كانی ترییهتی له قۆناغه‌كانی تردا:
قۆناغی 32 یانه
*ماڵمۆ×چێڵسی(1-2)(0-3).
قۆناغی 16 یانه
*چێڵسی×دینامۆ كییهڤ (3-0)(5-0).
قۆناغی 8 یانه
*سلاڤیا پراگ×چێڵسی (0-1)(3-4).
قۆناغی 4 یانه
*ئینتراخت فرانكفۆرت×چێڵسی(1-1)(1-1) (3-4).
چامپیۆنس لیگ
تۆتنهام و لیڤه‌رپوڵیش هه‌ردوو یاریی كۆتایی ئه‌م خولهدهكهن، یارییه‌كه‌ش له‌یاریگای واندامیترۆ پۆلیتانۆ-ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له شاری مه‌درید ده‌كرێت.
هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو به‌زیره‌كی راهێنه‌ره‌كانیان و لێهاتووی یاریزانه‌كانیان و خۆڕاگرییان له یارییه هه‌ستیاره‌كاندا، توانیان بگه‌نه ئه‌م یارییه.
سه‌ركه‌وتنه دراماتیكییه‌كان
ئه‌م دوو یانه‌یه‌ی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتوون به‌دوو یانه‌ی تایبه‌ت داده‌نرێن له‌ڕوی ئه‌وه‌وه كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م یارییه سه‌ركه‌وتوون، هه‌ردوو یانه به‌چه‌ندین دۆڕاندنی سه‌یره‌وه گه‌یشتنه یاریی كۆتایی، وا لێره‌دا به‌كورتی تایبه‌تمه‌ندیی و ئه‌و دراما سه‌رنج راكێشانهیان به‌كورتی باس ده‌كه‌ین.
تۆتنهام
ئه‌م یانه‌یه هه‌ر له سه‌رتاوه سه‌ركه‌وتنی له قۆناغی گروپه‌كاندا دراماتیكی و سه‌یرو سه‌مه‌ره بووه‌و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌نجامی یاریی تیپی به‌رامبه‌ر و سوود وه‌رگرتن له پاسێكی جوانی بارسیلۆنا بۆ قۆناغی 16 یانه سه‌ركه‌وت.
له قۆناغی گروپه‌كاندا تۆتنهام له گروپی دووه‌مدا بووه له‌گه‌ڵ بارسیلۆناو ئینته‌ر میلان و ئایندهۆڤن، بارسیلۆنا سێ هه‌فته پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 یانه مسۆگه‌ر بوو بوو، هیچ پێویستی به‌ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌كانی تر نه‌بوو، به‌تایبه‌تی دوا هه‌فته‌و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كان.
له‌هه‌فته‌ی پێش كۆتایی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بارسیلۆنا 13 خاڵی هه‌بوو، تۆتنهام و ئینته‌ر میلان ركابه‌ری توندی یه‌كتر بوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ بارسیلۆنا بگاته قۆناغی 16 یانه، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 7 خاڵ بوون، له هه‌فته‌ی كۆتایی یارییه‌كانیشدا ئینته‌ر له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئایند هۆڤن یاریی ده‌كرد، تۆتنهامیش له‌كامپ ن‌و به‌رامبه‌ر بارسیلۆنا یاریی هه‌بوو.
سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌بوون كه ئینته‌ر به‌ئاسانی ده‌توانێت له‌یاریگای خۆیدا له ئاینهۆڤن بباته‌وه، تۆتنهامیش ئه‌وپه‌ڕی بتوانێت له‌گه‌ڵ بارسا یه‌كسان بێت، به‌م دۆخه تۆتنهام بێ هیواو ئینته‌ر بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ره‌شه‌بای حه‌زی هانده‌ران و راهێنه‌ر و یاریزانانی ئینته‌ر به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵیكرد، هی تۆتنهامیش به‌ئاڕاسته‌ی حه‌زی یانه‌كه‌بوو به‌وه‌ی ئینته‌ر نه‌یتوانی له‌یاریگای خۆیدا له ئایند هۆڤن بباته‌وه، بارساش پاسێكی جوانی به تۆتنهام دا و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌یه‌ك ئه‌نجام 1-1 كۆتاییانهات، ئه‌مه‌ش به‌سودی تۆتنهام و زه‌ره‌ری ئینته‌ر كۆتاییهات، یه‌كسان بوونه‌كه‌ی تۆتنهام له‌گه‌ڵ بارسا به‌س بوو بۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو، یه‌كسان بوونه‌كه‌ی ئینته‌ر و ئاینهۆڤنیش یه‌ك مانای هه‌بوو ئه‌ویش بێ هیوا بوونی ئینته‌ر و ئایند هۆڤن بوو له‌چامپیۆنس لیگ و ئینته‌ر پله‌ی سێیه‌می پێ بڕاو ته‌نیا یۆرۆپا لیگی پێ بڕا و ئایندهۆڤنیش ئاوت بوو.
ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی پڕاو پڕ له چانس و دوو ئه‌نجامی دراماتیكی سه‌یر بوون، چونكه شاره‌زایانی ئه‌م خوله هه‌رگیز ئه‌م دوو ئه‌نجامه‌یان بۆ یارییه‌كان به‌بیردا نه‌هاتبوو، به‌ڵام دواجار روویدا.
له‌قۆناغی 16 یانه‌دا تۆتنهام به‌هه‌قی خۆی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی 3-0 و 1-0 له دۆتمۆندی ئه‌ڵمانی برده‌وه، به‌ڵام له قۆناغی 8 یانه‌دا به‌رامبه‌ر مان سیتی سیناریۆ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و چاوهوڕوان نه‌كراوه‌كان روویاندایه‌وه.
له قۆناغی 8 یانه‌دا تۆتنهام یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌یاریگای خۆیدا 1-0 له مان سیتی برده‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌بوون كه مان سیتی ده‌وتوانێت له‌یاریگای خۆیدا ریمۆنتادا بكات و بردنه‌وه به‌لانی كه‌مه‌وه 2-0 ئاسان ده‌بێت بۆی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك یارییه‌كی كراوه‌یان بینی، مان سیتی 4-3 پێشكه‌وت، ئه‌م ئه‌نجامه به‌س بوو بۆ تۆتنهام تا بگاته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین، له‌دوا ساتی یارییه‌كه‌دا مان سیتی گۆڵێكی تری كرد، ئه‌نجام بووبه 5-3، ئه‌مه‌ش واتا سه‌ركه‌وتنی مان سیتی، هانده‌ران و گواردیۆلا و یاریزانانی تیپه‌كه شاگه‌شكه بوون، یاریی دوای گۆڵكه راگیرا، بۆ چێك كردنی شێوه‌ی گۆڵكه، له‌ناكاو ناوبژیوان خۆشی مان سیتی و هانده‌ران و گواردیۆلای راهێنهریشیانی كرده كاره‌سات و ماته‌می، گۆڵه‌كه به‌بیانوی ئۆفسایده‌وه ره‌تكرایه‌وه و یاریی هه‌ر 4-3 مایه‌وه‌و مان سیتی ئاوت و تۆتنهام به‌م سیناریۆ سه‌یره‌ی تر گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین.
سیناریۆیه‌كی تر
له‌م قۆناغه‌شدا تۆتنهام به‌هه‌ناسه بڕكێ و به‌په‌له پڕوزێ گه‌یشته یاریی كۆتایی و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌ئاسانی و به‌ئارامی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌یاریگای خۆیدا 1-0 به ئه‌یاكس دۆڕا، له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌شدا ئه‌یاكس له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه دووگۆڵی له ده‌قیقه‌كانی 5 و 35 دا له تۆتنهام كرد، تایمی یه‌كه‌میش هه‌ربه‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
هه‌رچی 45 ده‌قیقه‌ی تایمی دووه‌مه به‌س بوو بۆ تۆتنهام و بۆچیتینۆی راهێهر و لۆكاس مۆرای به‌رازیلی و هێرشبه‌ری تۆتنهام تا هه‌موو ریسه‌كه‌ی ئه‌یاكس بكه‌نه‌وه به‌خوری به‌وه‌ی توانیان 3 گۆڵ له ده‌قیقه‌كانی 55 و 59 و 96 ی زیادكراودا بكه‌ن، هه‌ر چه‌ند سانییهك پاش گۆڵی سێیه‌می مۆرا یارییه‌كه‌ش كۆتاییهات و تۆنهام له‌م تاقیكردنه‌وه سهیرهشدا سه‌ركه‌وتوو بوو و سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ر و گره‌وه‌كانی پێچه‌وانه کرده‌وه‌و یانه‌ی ئه‌یاكسی موفاجه‌ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌و سیناریۆیه کرده دره‌وه و خۆی گه‌یشته یاریی كۆتایی.
پرسیاره گه‌وره‌و جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه» تۆتنهام به‌م سیناریۆ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌وه گه‌یشته یاریی كۆتایی، ئه‌یا ئه‌م هه‌موو سیناریۆ سه‌یرو سه‌مه‌رانه رێگه‌خۆشكه‌رن بۆی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌یاریی كۆتاییشدا به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵیش براوه و سه‌ركه‌وتووبێت و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی خۆیدا جامه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه؟، یاخود نه‌خێر وه‌ك چۆن تۆتنهام كۆتایی به موفاجه‌ئه‌كانی ئه‌یاكس هێنا، لیڤه‌ریش كۆتایی به‌م سیناریۆیانه‌ی تۆتنهام ده‌هێنێت و جامه‌كه‌ی له‌ده‌ست رزگار ده‌كات و لیڤه‌ر خۆی بۆ جاری شه‌شه‌م به‌رزی ده‌كاته‌وه.
لیڤه‌رپوڵ
هه‌رچی لیڤه‌ر پوڵیشه سیناریۆكه‌ی هچی كه‌متر نییه له‌سیناریۆكانی تۆنهام، ئه‌میش له قۆناغی گروپه‌كانه‌وه تا دوو یاریی پێشكۆتایی به‌هه‌ناسه بڕكێ و به‌پله پڕوزێ گه‌یشتۆته یاریی كۆتایی و به‌ئاسانی و به‌هێوری نه‌گه‌یشتووه.
قۆناغی گروپه‌كان
ئه‌وه‌تا له‌م قۆناغه‌دا به‌سێ بردنه‌وه و سێ دۆڕاندنه‌وه گه‌یشتۆته قۆناغی 16 یانه، 0-1 به ناپۆلی دۆڕاوه، 0-2 به زڤیزدا دۆڕاوه، 1-2 به پاریس سانجێرمان دۆڕاوه، به‌و ئه‌نجامانه، ناپۆلی ركابه‌ریی ده‌كرد و به‌ر له‌یاریی دوا جه‌وله ناپۆلی 9 خاڵی هه‌بووه، لیڤه‌ر 6 خاڵی هه‌بوو، دوایاریشیان پێكهوهبوو له ئه‌نفیڵد، لیڤه‌ر زۆر به‌زه‌حمه‌ت و 1-0 له ناپۆلی برده‌وه‌و به‌وه كۆی خاڵی هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كی لێهات و هه‌ردووكیان بوون به‌خاوه‌نی 9 خاڵ، به‌ڵام جیاوازی گۆڵ به‌سودی لیڤه‌ر كۆتاییهات و ناپۆلی ته‌نیا یۆرۆپالیگی پێبڕاو لیڤه‌ریش بۆ قۆناغی 16یانه سه‌ركه‌وت.
له‌قۆناغی 16 یانه‌دا لیڤه‌ر جیاوازتر له قۆناغی گروپه‌كان ده‌ركه‌وت، له‌یاریگای خۆیدا له‌م قۆناغه‌دا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ بایرن مونشن یه‌كسانبوو، به‌ڵام له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا توانی 3-1 له‌بایرن بباته‌وه‌و بۆ قۆناغی 8 یانه سه‌ركه‌وت.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی زۆر ئاسان بوو به‌وه‌ی به‌ر یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی لاوازترین یانه‌ی به‌شدار كه‌وت، هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی 2-0 و 4-1 لێبرده‌وه، به‌ڵام له قۆناغی دوو یاریی پێشكۆتاییدا، لیڤه‌ر له‌یاریگای كامپ ن‌و 0-3 دۆڕا، به‌ڵام له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا و وه‌ك چۆن له دوا یاریی قۆناغی گروپه‌كانی خۆیدا یاریگای ئه‌نفیڵد فریای كه‌وت و 1-0 له ناپۆلی برده‌وه، له‌م یارییه‌شدا ئه‌نفیڵد جارێكی تر فریای كه‌وته‌وه‌و هانده‌ران و به هیمه‌ت وبوێری یاریزانه‌كانی ریمۆنتادایه‌كی مێژوویان كرد‌و 4-0 له بارسیلۆنای برده‌وه‌و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
112 جار بینراوە