سەرەکی » دۆسێ » سعویە: ئێران مایەی پشێوییە لە جیهاندا

سعویە: ئێران مایەی پشێوییە لە جیهاندا

شانشینی عەرەبی سعودیە، داوا دەكات رێگە لە ئێران بگیرێت كە «كاولكاریی و پشێوی لە هەموو جیهاندا بڵاودەكاتەوە».
ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە دانیشتنی 21ی ئایاری 2019، داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كردبوو، بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێت و هەڵوێستێكی توند لە دژی كاربەدەستانی ئێران بگرێتەبەر بۆ»راگرتنی لە سنوری خۆی و بەرگرتن بەو كاولكاریی و پشێوییەی وڵاتەكە لە هەموو جیهاندا بڵاویدەكاتەوە، و رێگە لە سەركێشی و هەڵسوكەوتی گەوجانەی وڵاتەكە و بریكارەكانی بگیرێت و ناوچەكە لە مەترسییەكانی بەدووربگرێت و رێگەی پێنەدرێت بەرەو ئەو ئاكامە هەنگاو بنێت كە بەرەنجامەكانی باش نابن»، ئەمەش لەلایەن رۆژنامەی (الحیاە)ەوە ئاماژەی پێكراوە.
هەر بەپێی ڕۆژنامەكە»دانیشتنەكە لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە سەرۆكایەتی كراوە و ئەنجومەنەكە راپۆرەتەكانی لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ‌ كردووە».
شا سەلمان داوای لە وڵاتانی عەرەب و كەنداو كردبوو، دوو لوتكەی نائاسایی لە مەككەی پیرۆز بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە سازبكرێت، ئەمەش دوای «هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی دەسەڵاتی ئێرانی لە ناوچەكە، و دەرهاویشتە مەترسیدرەكانی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا دروستدەكەن».
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی رەسمی سعودیە (واس)، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندووە»وەك خەمخۆری شا سەلمان بۆ راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی برا لە ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداوی عەرەبی و كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی كە دەكرێت لێوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا پتەوبكرێت، ئەمەش لە سایەی هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە ئاوە ئیقلیمییەكانی دەوڵەتی ئیمارات، و دەستدرێژییەكانی میلیشیا تیرۆریستییەكانی حوسی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و هێرشیان سەر دوو وێستگەی رەوانەكردنی نەوت لە بەندەرەكانی شانشینی عەرەبی سعودیە، ئەمەش دەرهاویشتەی مەترسیداری لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە و هەڕەشە لەسەر سەقامگیری بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا دروست دەكات».
وەك ئاژانسی دەنگوباسی سعودیە ئاماژەی پێكردبوو»پادشای سعودیە داوای لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی كردووە، دوو لوتكەی نائاسایی عەرەبی (وڵاتانی هاریكاریی كەنداو) و وڵاتانی عەرەبی، لە مەككەی پیرۆز لە 30 ئایاری 2019 سازبكرێت و تێیدا دەستدرێژییەكان و دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی بۆسەر ناوچەكە تاوتوێ‌ بكرێن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆسێی جەنگی هواوی

لێرەوە هەموو ماجەراکانی تەنگژەكەی هواوی بزانە ئەم دوو توێیە چەند ...