تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌نگاوی كۆتایی خۆی ناو به یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ په‌رده له‌سه‌ر وه‌رزی 2018-2019 دادرایه‌وه.
كاروانی یارییه‌كانی وه‌رزی 2018-2019 –ی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئه‌وروپا بوو، پاشان جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، دواتر خولی جامی یانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌وته ڕێ، پاشان هه‌ردوو خوله گرنگه‌كه‌ی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ ده‌ستیانپێكرد.
خوله ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌تی خوله‌كانی ئینگلته‌راو ئیسپانیا‌و ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساش كۆتاییانهات، یانه پاڵه‌وانه‌كان و ئه‌و یانانه‌ش ده‌ركه‌وتن كه وه‌رزی نوێ به‌شداریی خوله‌كانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانانی یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنس لیگیش ده‌ركه‌وتن، وا له‌م راپۆرته‌دا تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خولانه و به‌كورتی له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستین.
ئینگلته‌را
له‌م خوله‌دا یانه‌ی مان سیتی پاڵه‌وانی بێ ركابه‌ر بوو به‌وه‌ی بوو به یه‌كه‌م یانه كه بتوانێت جامی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئینگلته‌را بباته‌وه، ریزبه‌ندی كۆتایی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می خولی نایابی ئینگلیزیش به‌مشێوه‌یه بوو:
-1مان سیتی (98 خاڵ) چامپیۆنس لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-2لیڤه‌رپوڵ (97 خاڵ) چامپیۆنس لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-3چێڵسی (72 خاڵ) چامپیۆنس لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-4تۆتنهام (71 خاڵ) چامپیۆنس لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-5ئه‌رسناڵ (70 خاڵ) یۆرۆپا لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-6مان یونایتد(66 خاڵ) یۆرۆپا لیگ(قۆناغی گروپه‌كان).
-7وڵڤه‌ر هامپتۆن (70 خاڵ) یۆرۆپا لیگ(قۆناغی پاڵاوتنه‌كان).
ئیسپانیا
-1بارسیلۆنا (87 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-2ئه.مه‌درید (76 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-3ریاڵ مه‌درید (68خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-4ڤالانسیا (61خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-5خیتافی (59 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-6سیڤییا(59 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-7ئیسپانیۆڵ (53 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی پاڵاوتنه‌كان).
ئیتالیا
-1یۆڤانتۆس (90 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-2ناپۆلی(79 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-3ئه‌تڵه‌نتا (69خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-4ئینته‌ر میلان (69خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-5میلان(68 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-6رۆما(66 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی پاڵاوتنه‌كان).
-7لازیۆ (59 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
ئه‌ڵمانیا
-1بایرن مونشن (78 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-2دۆرتمۆند (76 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-3لایبزگ (66خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-4بایه‌ر لیڤه‌ر كوزن (58 خاڵ) چامپیۆنس لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-5مونشنگلادباخ (55 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-6ڤۆڵڤسبۆرگ (55 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی گروپه‌كان).
-7ئینتراخت فرانكفۆرت (54 خاڵ) یۆرۆپا لیگ (قۆناغی پاڵاوتنه‌كان).
یۆرۆپا لیگ
سه‌باره‌ت به خولی یۆرۆپالیگیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یاریی كۆتایی خوله‌كه كرا، له‌م یارییه‌دا تیپی یانه‌ی چێڵسی 4-1 له ئه‌رسناڵی برده‌وه‌و جامه‌كه‌ی برده‌وه بۆ ئینگلته‌را.
ئه‌م یارییه له باكۆی پایته‌ختی كۆماری ئازه‌ربیجان كرا‌و جیانلۆكا رۆكی ئیتالی یارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد، گۆڵه‌كانی چێڵسی جیرۆ د.49، پیدرۆ د.60، هازارد د.65 و 72 تۆماریانكردو ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی ئه‌رسناڵیش ئایۆبی د.69 كردی.
ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌م یانه ئینگلیزییه ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌م جامه، پێشتریش وەرزی 2012 –2013 ه ش ئه‌م جامه‌ی به‌رز كردۆته‌وه و رۆژی 15/5/2013 له‌یاریی كۆتاییدا 2-1 له یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی بردۆته‌وه.
چامپیۆنس لیگ
شەوی شەممەی رابردووش یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ لە یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا كرا.
یارییەكە لەنێوان دوو یانەی ئینگلیزی تردا بوو كە ئەوانیش لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بوون، بەگشتیش یارییەكە نەگەیشتبووە ئاستی یاریی كۆتایی چامپپۆنس لیگ، بەتایبەتیش لە تایمی یەكەمیدا.
لەسەرەتای یاریی و تەنیا یەك دەقیقە پاش فیكەی سەرەتای یارییەكە محەمەد سەڵاح بەپەنالتی گۆڵی یەكەمی لیڤەرپوڵ و یارییەكە دەكات، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی لەناوچەی پەنالتی تۆتنهام تۆپ بەردەستی سیسۆکی بەرگریکاری تۆتنهام دەكەوێت و سكۆمینای سلۆڤینی فیكەی پەنالتی بۆ لێدەدا و محەمەد سەڵاح گۆڵی پێ‌کرد.
لەتایمی دووەمدا ئەگەر چی تۆتنهام باشتر بینرا، چەندین هەلی گۆڵكردنی لەدەستدا، بەڵام لەئەنجامی هێرشێكی پێچەوانەی كۆرنەرێكەوە دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵی لەدەقیقەی 87 دا كرد‌و بەو ئەنجامە(٢-٠) یارییەكە بۆ لیڤەرپوڵ كۆتاییهات و شەشەم جامی چامپیۆنس لیگی لە مێژووی خۆیدا بەرز كردەوە.
جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا
هه‌ر ئه‌مساڵ و رۆژی 14/8/2018 یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له شاری تالینی ئه‌ستۆنیا و له یاریگای لی كوك ئه‌رینا كرا.
یارییه‌كه ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگی هه‌مان وه‌رز كردیان، ئه. مه‌دریدیش توانی 4-2 له ریاڵ مه‌درید بباته‌وه‌و جامی سوپه‌ری وه‌رزی رابردوو به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌م وه‌رزه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزی رابردوو دوو یانه‌ی یه‌ك وڵات له‌سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ر یاریی ده‌كه‌ن ئه‌وانیش چێڵسی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ و لیڤەرپۆڵی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگه‌و ئه‌م یارییه‌ش به‌هه‌مان سیستمی وه‌رزی رابردوو ده‌كرێت.
25 جار بینراوە