سەرەکی » ئابووری » ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه‌ راهی رەھبەر ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی راگەیاندوون کە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دەرماڵەی خوێندنکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، چاوەڕوان دەکەن رەزامەندیی لەسەر بدرێت و پێدانی ئەو دەرماڵەیە بە خوێندکاران دەستپێبکاتەوە.
وتیشی: لە هەرێمی کوردستان 132 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان هەن کە ئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە و مانگانە نزیکەی 6 ملیار دیناریان پێویستە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پڕۆژەیاسایەک گەڵاڵەکراوە کە بەسیتمێکی نوێ دەرماڵە بەسەر خوێندکاراندا دابەش بکرێت و هاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپا بێت، ئەو پڕۆژەیەش لە دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمان دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشەسازكارانی هەرێم روو لە پیشەسازیی خۆراك بكەن

یەکەی ئابووری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، پێشوازیكرد ...