یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی و دوای كڕینی هه‌ریه‌ك له میلیتاوی به‌رازیلی و لوكا جۆڤیچی سربی ئه‌مجاره گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی چێڵسی راگه‌یاند.
ریاڵ مه‌درید دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی گواستنه‌وه‌ی هازاردی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه داوه بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی 2024 ده‌بێت.
ریاڵ مه‌درید راشیگه‌یاندوه ئه‌و یاریزانه رۆژی 13ی ئه‌م مانگه پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجامده‌درێت و دوای ئیمزاكردنی بۆنده‌كه‌شی هه‌ر ئه‌و رۆژه له یاریگای سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆ به هانده‌ران ده‌ناسێندرێت.
ریاڵ مه‌درید له بهننامه ره‌سمییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هازارد بڵاویكردۆته‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن نرخی ئه‌و یاریزانهسهرو 100 ملیۆن یۆرۆیه‌و ره‌نگه بگاته 145 ملیۆن یۆرۆ.
هازارد ماوه‌ی 7 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی چێڵسی ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌ش له 352 یاری 110 گۆڵی كردوه‌و 92 گۆڵیشی دروستكردوه‌و 2 جار له‌گه‌ڵیاندا بووه‌ته پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ و یۆرۆپالیگ.
دوای راگه‌یاندنی بۆنده‌كه‌ش ئه‌و ئه‌ستێره 28 ساڵه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هانده‌رانی چێڵسی كردوه‌و نووسیویه‌تی: ئێوه ده‌زانن من په‌یوه‌ندی به ریاڵ مه‌دریده‌وه ده‌كه‌م، ئه‌مه نهێنی نییه‌و له منداڵیه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینم، له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر رۆیشتنم هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكمدا بۆ ئه‌وه‌ی به بردنه‌وه‌ی نازناو كۆتایی به كاروانی وه‌رزشیم له یانه‌كه بهێنم، هیوام وایه لێم تێبگه‌ن كه دوای خه‌ونه‌كه‌م كه‌وتوم، جێهێشتنی چێڵسی قورسترین بڕیاره له ژیانی وه‌رزشیمدا، چێڵسیم خۆش ده‌ویست و هه‌رگیز بیرم له رۆیشتن نه‌ده‌كرده‌وه، له 21 ساڵیه‌وه له یانه‌كه‌م دڵخۆشم كه چه‌ند نازناوێكم له‌گه‌ڵ یانه‌كه برده‌وه، هه‌میشه چێڵسی و هانده‌رانی له دڵمدا ده‌مێننه‌وه.
156 جار بینراوە