سەرەکی » وەرزش » گراهام یارڤیس پاڵه‌وانێتی ماتۆڕسواری رێدبۆڵی له‌ نه‌مسا برده‌وه‌

گراهام یارڤیس پاڵه‌وانێتی ماتۆڕسواری رێدبۆڵی له‌ نه‌مسا برده‌وه‌

گراهام یارڤیسی به‌ریتانی بۆ پێنجه‌م جار له‌ مێژووی وه‌رزی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی ماتۆڕسواری ئیزبێرگرادیۆ رێدبۆڵی برده‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م پێشبڕكێیه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پێشبڕكێ قورس مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت كه‌ به‌شداربوان ده‌بێت به‌ رێڕه‌وی به‌رز و ته‌سكدا بڕۆن.
له‌پێشبڕكێكه‌دا 1702 ماتۆڕسوار به‌شداربوون كه‌ دوای چه‌ند قۆناغێكی پاڵاوتن ته‌نها 500 ماتۆڕسوار مانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری پێشبڕكێی هه‌یر سكرامبل بكه‌ن.
ئه‌و به‌شداربووه‌ی پله‌ی یه‌كه‌میش له‌م پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا هه‌لی ئه‌وه‌ی‌ پێده‌درێت به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهانی ئیندۆرۆی سوپه‌ر بایك بكات.
له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵیشدا ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ 35 كیلۆمه‌تر بوو كه‌ ده‌بوو به‌شداربووان له‌ماوه‌ی‌ 4 سه‌عات كۆتایی به‌ پێشبڕكێكه‌ بهێنن و له‌ كۆتایشدا گراهامی ته‌مه‌ن 44 ساڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

 26 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*