سەرەکی » مانشێت » وتەبێژ: لەسەر بانگهێشتی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی پارتی، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەشداری لە رێوڕەسمەكەدا دەكات

ئەمڕۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت

وتەبێژ: لەسەر بانگهێشتی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی پارتی، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەشداری لە رێوڕەسمەكەدا دەكات

دوێنێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبۆوە و پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەی تاوتوێكرد.
هەردوێنێ لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی، رایگەیاند «لەسەر بانگهێشتی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردن ‌و دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات».
بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە 10/6/2019، لە هەولێر رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...