سەرەکی » وەرزش » سیڤیا رێز له‌ ئه‌نتۆنیۆ رێیس ده‌نێت

سیڤیا رێز له‌ ئه‌نتۆنیۆ رێیس ده‌نێت

یانه‌ی‌ سیڤیا به‌ پاڵپشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ میوانداری كردنی یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ رێز له‌ خوسێ ئه‌نتۆنیۆ ریێسی یاریزانی كۆچ كردوی یانه‌كه‌ بگرێت.
ریێس له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداو یانه‌ی سیڤیاش ده‌یه‌وێت ناوی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ نه‌مری بهێڵێته‌وه‌.
سیڤیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رێككه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فایل پێشكه‌شی یوفا بكه‌ن تا میوانداری یاری كۆتایی یۆرۆپالیگی 2021 بگرن و ناوی فایله‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ «ئه‌وروپا له‌به‌ر ریێس».
له‌ وێنه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی یانه‌كه‌ش وێنه‌یه‌كی ئه‌نتۆنیۆ ریێس دانراوه‌ كه‌ جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و تا ئێستاش تاكه‌ شار كه‌ ركابه‌ری شاری سیڤیا ده‌كات شاری تبلیسی جۆرجیایه‌.
ریێس له‌ ژیانی وه‌رزشی 5 جار نازناوی یۆرۆپالیگی بردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌میان ساڵی 2020 بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دواینیشیان ساڵی 2016 بووه‌ له‌گه‌ڵ سیڤیا.
سیڤیا ده‌یه‌وێت ناوی یاری كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بنێت یاری ریێس و له‌و رێگه‌یه‌ش یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت رێز له‌و یاریزانه‌ بنێت و ناوی به‌ نه‌مری بهێڵێته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بارسێلۆنا له‌ ئه‌مریكا 2 یاری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ناپۆلی ده‌كات

رۆژنامه‌كانی نزیك له‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پرۆگرامی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی ...