سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا بەربەستەكانی دیاریكردنی پارێزگاری كەركوكیان تاوتوێكردپەڕە 18

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا بەربەستەكانی دیاریكردنی پارێزگاری كەركوكیان تاوتوێكرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازییكرد لە ماسیۆ تۆلیر باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق‌و پێكەوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و گرنگیی چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەم یەكلاكردنەوە‌و دیاریكردنی پارێزگاری كەركوكیان تاوتوێكرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا، كە دوێنێ لەهەولێر، بەبەشداریی كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم‌و وتی: «هاووڵاتیانی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتێكن كە لەئاست خواست‌و داواكارییەكانیاندا بێت».
باسی لەوەشكرد، هەرێمی كوردستان كێشەی هەڵپەسێردراوی هەیە لەگەڵ بەغدا، بۆیە پێویستە بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنرێت‌و لەڕێگەی حكومەتەوە ئەو كێشانە چارەسەربكرێن.
هاوكات، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەوەشی بۆ باڵیۆزی ئەمریكا روونكردەوە كەپێویستە هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، كێشەی پارێزگاری كەركوك چارەسەربكرێت لەسەر بنەمای رێككەوتنی دووقۆڵیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان» وتیشی: «لەئەگەری چارەسەرنەكردنی مەسەلەی كەركوك، پێشبینی دەكەم گرفتەكان لەهەرێمی كوردستان ئاڵۆزترببن».
هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا، باس لەپەیوەندییەكانی هەرێم‌و ئەمریكا كرا‌و جەخت لەسەر گرنگیی پتەوتركردنیان كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*