سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك، كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبەكەی شەرەفەدین جەباری بەڕێوەچوو

كەركوك، كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبەكەی شەرەفەدین جەباری بەڕێوەچوو

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد

«الكافات الثلاثە: كوردستان… كورد… كركوك» ئەمە ناوی كتێبە نوێیەكەی نووسەرو رۆژنامەنووس «شەرەفەدین جەباری»ە، كە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ ئەركی چاپكردنی لەئەستۆ گرتبوو. ئێوارەی رۆژی 23/6/2019، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەنوسەران‌و رۆشنبیرانی شاری كەركوك، ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ كۆڕێكی بۆ نووسەری كتێبەكە رێكخست‌و لەكۆتایی كۆڕەكەشدا نووسەر كتێبەكەی بەخشییە ئامادەبوان.
كتێبەكە لە 226 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێكهاتووە كە نووسەر پشتی بەدوكیۆمێنتاری‌و كاری وەرگێڕان بەستووە.
لەمبارەیەوە شەرەفەدین جەباری بەكوردستانی نوێی وت: «الكافات الثلاثە»، نۆبەرەی پێنجەمین كتێبمەو، ئەم كتێبە بەدوو قۆناغی جیاواز تێپەڕیوە لەنێوان ساڵانی 2013 تا 2019. كتێبەكە لەسێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە یەكەمیان پانتایەكی زۆری لەكتێبەكە داگیركردوەو كە لەمۆزەخانەی (IWM) واتە بەدوكیۆمێنتاری لەمۆزەخانەی جەنگی ئیمپریالی بەریتانیا نمایشكراوە كە پەیوەندی بەبارودۆخی كەركوكەوە هەیەو نووسەر كاری وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی كوردی كردووەو بەپێی هەر وێنەیەك نووسەر وردەكاری‌و نووسین‌و روونكردنەوەی زیاتری بۆ خوێنەرانی خستوتەڕوو، بەشی یەكەمی كتێبەكە 180 وێنەو دوكیۆمێنت‌و بابەتی نووسین لەخۆ دەگرێت».
وتیشی: «بەشی دووەمی بریتییە لە باسی كتێبێك بەناوی «جەنگ لەباخچەی بەهەشتی عەدەن» كە لەساڵی 1920 بەزمانی ئینگلیزی چاپ كراوەو نووسەر كاری وەرگێڕان‌و وردەكاری‌و نوسین‌و لێكۆڵینەوەی زیاتری بۆ كردووە، هەروەها بەشی سێیەمی كتێبەكە پێكهاتووە لەخوێندنەوە بۆ كێتبێك بەناوی «العشائر الكوردیە» كە لەساڵی 1979 لەبەغدا چاپكراوەو كتێبێكی زۆر نایابە نووسەری كتێبەكە پشتی بەستووە بە بەڵگەنامە ئینگلیزییەكان كە لەساڵانی 1919 بەشێوەیەكی شاراوە بڵاوبۆتەوە بۆ ئەوەی خەڵك سودی لێوەربگرێت، بەڵام دواتر دكتۆر فواد حەمە خورشید كە ئەو سەردەمە لەبەغدا بووەو ئەو دوكیۆمێنتارییانەی بەزمانی ئینگلیزی دەستكەوتووەو کردوونی بەعەرەبی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...