سەرەکی » زانست » ئه‌پڵ سینه‌ماش تاقیده‌كاته‌وه‌

ئه‌پڵ سینه‌ماش تاقیده‌كاته‌وه‌

گه‌وره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ نیازه‌ ملیۆنه‌ها دۆلار ته‌رخان بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی خزمه‌تگوزاریی (+Apple TV).
له‌كاتێكدا كۆمپانیای (Apple)ئه‌مریكیی خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ كێبڕكی له‌بواری په‌خشكردنی ناوه‌ڕۆكی كه‌یفخۆشیی، ڕاپۆرته‌كان چه‌ند ورده‌كارییه‌كی تر ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ به‌نیازه‌ له‌قۆناغی داهاتوودا كاریان تێدا بكات. له‌وانه‌ش ده‌یان ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ كاركردن له‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری (+Apple TV) ئه‌ركی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش نمایشكردنی بابه‌تی سینه‌ماییه‌ كه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌پڵ به‌ نیازه‌ 5 بۆ 30 ملیۆن دۆلار له‌ هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی سینه‌ماییدا خه‌رج بكات كه‌ خۆی به‌رهه‌می دێنێت، ئه‌ویش بۆ به‌دێهێنانی ئامانجه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زانیویه‌تی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هیوایه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ پاره‌ بۆ 6 فیلمی كورت ته‌رخان بكات و چه‌ند فیلمێكی هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی (Boy Erased) كوڕی سڕدراوه‌ و (BlacKkKlansman) كككلانس مانی ڕه‌ش و (Dallas Buyers Club) كڕیاری یانه‌ی دالاس ) به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا هاوبه‌شییه‌كی ئیمزا كردوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (A24)ی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی (Moonlight) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و فیلمانه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2017 ی پێبه‌خشراوه‌.
له‌كانونی دووه‌می ئه‌مساڵیشدا كۆمپانیای (Apple) ئاشكرایكرد به‌هاوكاری كۆمپانیای (A24) به‌م نزیكانه‌ یه‌كه‌مین فیلمی هاوبه‌شیان به‌ ناوی (On The Rocks) (له‌سه‌ر تاشه‌ به‌رد) نمایش بكه‌ن كه‌ له‌ نواندنی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (رشیده‌ جونز و بیل مۆرای)یه‌ .
مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كۆمپانیای (Apple)ڕووبه‌ڕووی كێبه‌ركێیه‌كی گه‌رم ببێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی وه‌مك (نیتفلێكس و ئه‌مازۆن)، به‌تایبه‌ت كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند كارێك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كێبڕكێكاری كۆمپانیاكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌ فێستڤاڵه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك فێستیڤاڵی ئۆسكار.

سه‌رچاوه‌ : elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*