سەرەکی » ئاراستە » له‌ ئاوایی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت- نه‌وجول- كه‌ركوكین

له‌ ئاوایی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت- نه‌وجول- كه‌ركوكین

حه‌سه‌ن مه‌لا

ئاوای‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت یه‌كێك له‌ دێكانی‌ ناوچه‌ی‌ داوێ‌ له‌ گه‌رمیانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، له‌ ڕووی‌ ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ نه‌وجول – قه‌زا ی‌ دووز خۆرماتووه‌، مێژووی‌ ته‌عریب هه‌ر زوو ده‌ستی‌ گه‌یشته‌ ئاواییه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ داوێی‌ كورد نشین، ئاوای‌ ئاخجه‌مه‌شه‌ته‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ ڕووی‌ ئیداریه‌وه‌ گۆرانكاری گه‌وره‌ تێدا ده‌كات، سه‌ره‌تا سه‌ر پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌بێت به‌ڵام دواتر له‌ ساڵانی‌ (1975بۆ 1976) له‌سه‌رده‌می‌ به‌عس و ته‌عریبدا ناحییه‌ی‌ نه‌وجول و خۆرماتوو و ئاوایه‌كانی‌ گۆرانكاری‌ ئیداری‌ ته‌عریب ده‌گرێته‌وه‌ ده‌خرێت سه‌ر پاریزگای‌ ته‌كریت ئه‌م گوندانش راسته‌وخۆ له‌ ده‌ڵێكن به‌ پارێزگای ته‌كریتی‌ عاره‌بیه‌وه‌.

مێژووی‌ ئاوه‌دانی‌
مێژووی‌ ئاوه‌دانی‌ روون نیه‌، به‌ڵام به‌ گوێری‌ شوێنه‌واره‌ و قه‌ڵا كۆنه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوه‌ ڕاستی‌ ئاوایه‌كه‌یه‌ ده‌روست كراوه‌، مێژووی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ ئاشورێكان ، هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و تۆماره‌ كردنی‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌واره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كراوه‌ له‌ ساڵانی‌ ( په‌نجاكان ) سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن ته‌یمی‌ شوێنه‌وارناسان ، مێژووی ئاوه‌دانی‌ ده‌گرێنه‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ (911 – 612 پ. ژ).

ناوی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟
به‌ وته‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئاوایه‌كه‌ ووشه‌ی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك واتا، هه‌ندێك ڕا ده‌باری‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ ڕا یه‌ك پێی‌ وایه‌ ووشه‌یه‌كی‌ توركی و فاره‌ سیه‌ له‌ دوو بڕگه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش (ئاغجه‌) به‌ وا تای‌ تازه‌ دێت ، هه‌وره‌ها ووشه‌ی‌ مه‌شت وشه‌یه‌كی‌ فاره‌سیه‌ به‌ مانای‌ شار پێكهاتووه‌، هه‌ردوو ووشه‌كه‌ به‌سه‌ر یه‌یه‌كه‌وه‌ واتای‌( تازه‌ شار) پێك دێنێت، هاوكات ڕایه‌كی‌ تر هه‌یه‌ ده‌ڵێت له‌ ووشه‌یه‌كی‌ فارسیه‌وه‌ هاتوو (جام + شه‌د) ، هه‌روه‌ها مامۆستا بورهان عادل ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وی‌ ئه‌م دێیه‌ به‌سه‌ر چه‌مێكه‌وه‌ ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌ كۆندایشدا ئاوه‌دانی‌ تێدا بووه‌ بۆیه‌ نزیك له‌ ووشه‌ی‌ (قه‌راغ) كه‌ بووه‌ به‌ (ئاغ) له‌ قسه‌ كردندا و (چه‌م) بوو به‌ ( جه‌م) و وشه‌ی‌ (شه‌ته‌ تیش) به‌ مانای‌ ئاوی‌ زۆر دێت ، تا سه‌ر ئه‌نجام به‌مانا ساده‌ ده‌ بێته‌وه‌ بۆ ( قه‌راغ چه‌م و شه‌ته‌كه‌) . دواتر به‌ پێی‌ قۆناغه‌كانی‌ مێژوو و سه‌رده‌م گۆراوه‌ .

پێكهاتووی‌ دانیشتوانی‌ ئاوایی‌
ئه‌م ئاوایه‌ پێكدێت له‌ كۆمه‌ڵێك هۆزی‌ كورد ڕه‌سه‌نی‌ كوردی‌ جیا جیا، تیره‌ و هۆزه‌كانی‌ ئه‌م ئاواییه‌ پێك دێت له‌ هۆزی‌ ساڵه‌یی‌ و هۆزی‌ شێخانی‌ به‌رزنجی‌ گه‌رمیان و هۆزی‌ له‌ك و گل و گۆمه‌یی‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ ژیانی‌ و فه‌رمانی‌ هاوبه‌شیان به‌رێ‌ كردوه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئاوایه‌ هاوسنوری‌ دێكانی‌ ( شۆرا و ، سه‌نگور و خر وه‌لی‌ و ساری‌ چه‌م و هه‌ردوو ئاوای‌ قه‌ڵخانوو) له‌ ناوچه‌ی‌ داوێی كه‌ركوك .

ژیانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌
ئاوا ی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت كه‌ره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ به‌ ژماره‌ (61) تۆماره‌ كراوه‌، نزیكی‌ (1016) دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و نزیكی‌ ( 000 10) ده‌ هه‌زار دۆنمی‌ مه‌رعه‌یان هه‌یه‌ ، كه‌ به‌سه‌ر حه‌فتا جوتیار دابه‌ش كراوه‌ ، تێدا سه‌رقاڵی‌ كشتوكاڵی‌ دانه‌ وێڵه‌ی‌ وه‌ك گه‌نم و جۆ، هه‌روه‌ها به‌ كاری‌ ئاژڵداری‌ وه‌ك مه‌ر و بزن بژێوی‌ ژیانیان ده‌كه‌ن .

ژیانی‌ سیاسی‌
له‌به‌ر هۆكاری‌ كورد بوون و كورد نیشین و ئیداری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی‌ به‌عس و حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كانی‌ عێراقی‌ عاره‌بی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ جینۆساید و كوشتن و بێ‌ به‌شكردنی‌ مافه‌كانی‌ هاوڵاتی‌ بوو ده‌ستی‌ نه‌ پاڕاسته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ به‌هێز ی‌ و ده‌سته‌ڵاتداری‌ به‌ قورسترین چه‌ك و هێزه‌ی‌ سه‌ربازی‌ په‌لاماره‌ی‌ ناوچه‌ و ئاوایه‌كانی‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ كوردانیداوه‌ ، ئاغجه‌مه‌شه‌تیش بێ‌ به‌ش نه‌بوو له‌ سیاسه‌تی‌ وێران كردنه‌وه‌ و ڕاگواستنه‌ و كوشتن، له‌ ساڵی‌ (1963) له‌ لایه‌ن حه‌ره‌س قومیه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ ئاوا ی‌ ئاغجه‌مه‌شه‌ت سوتێنراوه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگێك ئاواره‌ بوون و هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی‌ ئاوایه‌كه‌ش به‌دیلی‌ ده‌ برێن بۆ كه‌ركوك ، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی‌ ( 1984) جه‌نگێكی‌ سه‌خت له‌ نێوان هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان و سه‌ربازانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ ئاوای ئاغجه‌مه‌شه‌ت ڕوو ده‌دات بۆ ماوه‌ی‌ پێنج كات ژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ر ئه‌نجام شه‌ڕه‌كه‌ به‌ شكاندن و هه‌ڵهاتنی‌ سوپا ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كۆتای‌ دێت چه‌ندین سه‌رباز به‌ كوژراوی‌ به‌ جێ‌ ده‌هێڵن، له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ ( 1988) دێهاته‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ داوێ ده‌كه‌وێت به‌ر جینۆساید و قۆناغی‌ سێی‌ ئه‌نفال ، له‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ش چوار كه‌سیان ئه‌نفال ده‌كرێن و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ڕا ده‌گێزرێن و ئاواره‌ ده‌ بن .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە رێی كوردستانی «نوێ»وە بەهەمووان رادەگەیشت

دێدەوانی یەعقوب / كۆیە ڕەنگە ئەگەر هەر كەس كە وێنەی ...