سەرەکی » زانست » دوای‌ 40 هه‌زار ساڵ خه‌به‌ریان كرده‌وه‌

دوای‌ 40 هه‌زار ساڵ خه‌به‌ریان كرده‌وه‌

روسیا توده‌ی‌

زاناكان چه‌ند كرمێكیان خه‌به‌ر كرده‌وه‌ كه‌ 40 هه‌زار ساڵه‌ له‌ بن سه‌هۆڵی‌ جه‌مسه‌ری‌ باكووردا به‌ستوویانه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێمان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زاناكان بتوانن هه‌ندێك زینده‌وه‌ر خه‌به‌ر بكه‌نه‌وه‌ یان زیندوو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ نه‌ماون.
ئه‌و جۆره‌ كرمه‌ی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌‌و خه‌به‌ر كراوه‌ته‌وه‌، به‌ كرمی‌ ده‌زوله‌یی ده‌ناسرێت، ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ له‌ ناو خۆڵی‌ به‌ستووی‌ سایبێریادا بووه‌‌و ئاڵۆزترین زینده‌وه‌ریشه‌ كه‌ تا ئێستا‌و زیندو كرابێته‌وه‌.
درێژی‌ كرمی‌ ده‌زوله‌یی نیو سانتیمه‌تر ده‌بێت، سه‌ری‌ هه‌یه‌‌و مێشك‌و ده‌زگای‌ كۆده‌ماریشی‌ هه‌یه‌.
تاتیانا ڤیشنڤتسكایای‌ زانا له‌ زانكۆی‌ تێنیسی‌ ئه‌مریكا كاری‌ زیندوكردنه‌وه‌‌و خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی‌ كرمه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌‌و پێشی‌ وایه‌ ئه‌و كرمه‌ ته‌مه‌نی‌ 41 هه‌زار ساڵه‌‌و له‌و جۆره‌ زینده‌وه‌رانه‌یه‌ كه‌ توانای‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ كه‌ش‌و هه‌وای‌ زۆر سارد‌و ناهه‌مواردا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...