له‌دووتوێی كوڕاسێكی 50 لاپه‌ڕه‌ییدا (به‌رنامه‌ی راهێنانی تۆپی پێی ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن) كه‌وته به‌ردیده‌ی راهێنه‌ران و هه‌وادارانی راهێنان و وه‌رزشكاران.
ئه‌م كوڕاسه كاك خه‌سره‌و گورون-ی راهێنه‌ری به‌ئه‌زمون و وانه بێژی ئاسیایی ئاماده‌ی كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كاك خه‌سره‌و وه‌ك له كوڕاسهكهدا نووسیویه‌تی پێشكه‌شی راهێنه‌رانی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستانی كردووه، وه‌ك دیاری و بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی کردوون.
كوراسه‌كه به‌شێوازێكی جوان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه باسی ئه‌وه‌ده‌كات راهێنه‌ر كێیه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی چین و چه‌ند جۆر راهێنه‌ر هه‌ن و سیفه‌ته‌كانی راهێنه‌ر به‌پێی ئاستی ته‌مه‌ن كامانه‌ن.
هه‌رله‌و كوڕاسهدا به‌ووردی باسی له په‌یوه‌ندی نێوان راهێنه‌رو یاریزان كراوه، باسیشی له به‌شه‌كانی زانستی راهێنان كردووه.
دواتر به‌ووردی چۆته نێو جیهانی راهێنان و قۆناغه‌كانی راهێنان و به‌رنامه‌ی دانراو بۆ راهێنان و به‌ووردی و به‌وێنه‌ی شیكارییهوه باس كردوون.
له‌به‌شه‌كانی دواتریشدا به‌ووردی باسی له خواردنی یاریزان و پێكانی یاریزان و ته‌كتیكی به‌رگریكردن و هێرشبردن و یاریزانی بههرهمهندو ته‌كنیكی یاریزان كردووه‌و باسی هه‌موویانی به‌وێنه‌ی شیكارییهوه كردووه.
دیاره ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌می چاپكراوی كاك خه‌سره‌وه لهمساڵداو پێشتریش كوراسهیهكی تری به‌ناوی (شیكردنه‌وه‌ی هونه‌ریی یاریی تۆپی پێ له ته‌له‌فزیۆندا) چاپ و بڵاو كرده‌وه.
69 جار بینراوە