ئا؛ستادیۆم
له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین كه براوه‌یان سه‌رکەوت بۆ یاریی كۆتایی و ئه‌رجه‌نتین 0-2 دۆڕا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه یاریی چیلی و ئه‌رجه‌نتین كه یاریی دیارییكردنی سێیه‌م چواره‌میی كوپا ئه‌مریكابوو، میسی كه‌وته وێزه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور، قسه‌كانی میسی وه‌ك تیغی ده‌بان جه‌رگی ئه‌ندامانی كۆمنیبۆڵی بڕیوه، قسه‌كانی له به‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو له‌م كوپائهمریكایهدا هیچی نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو له یاریی به‌رامبه‌ر چیلیدا كارتێكی سوری بێ به‌زه‌ییانه‌یان به‌ڕوودا به‌رز كرده‌وه، قسه‌كانی له‌كاتی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچووندا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌كاتێكی ئارام‌دا بوو، ماوەیەکیش به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبوو.
میسی به كورت و پوختی ووتی؛ كۆمنیبۆڵ گه‌نده‌ڵه، جامه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌رازیل دانراوه، تۆمه‌تی زۆری خسته پاڵ ناوبژیوانانی هه‌ردوو یارییهكە.
ئێستا باسی ئه‌وه له ئارادایه میسی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سزایه‌كی قورس له‌لایه‌ن كۆمنیبۆڵهوه وه‌ربگرێت، جارێ میسی له‌به‌ر ئه‌و كارته سووره له‌یه‌كه‌م یاریی كوپا ئه‌مریكای ئاینده‌دا ناتوانێت به‌شدار بێت كه ساڵی 2020 ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌شداریی بكات.
هه‌موو بۆچوونه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن میسی سزایه‌ك هه‌ر وه‌رده‌گرێت، ئیتر چۆن و چی ده‌بێت تائێستا ئه‌وه دیار نییه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه قورسه‌ی ده‌بێت كه پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ی به‌رازیل و چیلی دای، قسه‌كانیشی له‌كات و شوێنی خۆیدا بووه.
ئه‌م لێدوانه قورس و ره‌خنه تونده‌ی میسی له كۆمنیبۆڵ و نابژیوانان و رێكخه‌رانی كوپا ئه‌مریكا، وه‌ڵامێكی توندیشه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی گومانیان له وه‌لای ئه‌م یاریزانه هه‌یه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ده‌ڵێن میسی ئه‌وه‌ی بۆ بارسیلۆنای ده‌كات و ئه‌و په‌رۆشییه‌ی بۆ ئه‌م یانه‌یه هه‌یه‌تی، نیو هێنده بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نییه‌تی و هیچ گرنگییه‌ك به هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نادات.
ئێستا هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمنیبۆڵ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن بزانن ئایا سزاكانی كۆمنیبۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانهنانهی میسی چییه‌و چۆنه، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینیش له‌لای خۆیه‌وه سكاڵایه‌كی توندی ئاڕاسته‌ی كۆمنیبۆڵ كردووه‌و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه له‌و سته‌مه بكرێت كه ناوبژیوان له یاریی ئه‌رجه‌نتین وچیلی لە میسی كردووه، داوای تۆماره ده‌نگییه‌كانی نێوان ناوبژیوان و ژوری ڤار ده‌كه‌ن تا بزانن له‌و نێوه‌نده‌دا چی گوزه‌راوه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمنیبۆڵ خۆیان دژی خۆیان وه‌ستاونه‌ته‌وه به‌وه‌ی تائێستا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، جه‌گه‌له‌وه‌ش تائێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و بار‌و دۆخه و سكاڵاكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و تۆمه‌ته‌كانی میسی نییه و هیچیان به ئاژانسه‌كانی دهنگو باس نه‌وتووه.
بۆ ئەم سیناریۆی بێدەنگییەش سێ ئه‌گه‌ر هه‌ن:
*یه‌كه‌میان لە یاریی ئەرجەنتین × بەرازیلدا ئه‌وه‌یه له ژوری ڤاره‌وه نابوژیوان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵه هه‌یه، به‌ڵام ناوبژیوان هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه.
*دووه‌میان ئه‌وه‌یه ڤار به ناوبژیوانیان ووتووه بڕیاره‌كانت راستن و با یاریی به‌رده‌وام بێت.
*سێیه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڤار له‌و یارییه‌دا كاری نه‌كردووه و هیچ پهیوەندییهك له‌نێوان ژوری ڤارو ناوبژیواندا نه‌بووه.
بۆ ئه‌م سێ ئه‌گه‌ره‌ش:
* له ئه‌گه‌ری یه‌كه‌مدا ناوبژیوان هه‌ڵه‌ی كردووه.
* له ئه‌گه‌ری دووه‌مدا ڤار هه‌ڵه‌ی كردووه.
* له ئه‌گه‌ری سێیه‌مدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌نێویشیاندا كۆمنیبۆڵ هه‌ڵه‌یان كردووه، به‌مه‌ش به‌نزین ده‌كرێت به‌سه‌ر ئاگری ئه‌م كێشه‌یه‌دا و سه‌رجه‌م گومانه‌كان له‌جێگای خۆیاندا ده‌بن، ئه‌وه‌تا تائه‌م ساته‌ش هیچ كام له ئه‌ندامانی كۆمنیبۆڵ بێده‌نگیان نهشكاندووهو كارێكیان نه‌كردووه ئاوێك بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌دا كه كه‌وتۆته‌وه و نازانرێت كێی پێدهسووتێت.
ئه‌مانه هه‌مووی به‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمنیبۆڵ خۆیان بهچانسترین یه‌كێتین به‌وه‌ی باشترین یاریزانی جیهان و ئه‌فسانه‌یه‌كی مێژووی تۆپی پێی وه‌ك میسییان هه‌یه و یاریی له پاڵهوانێتییهكانیاندا ده‌كات، كه‌چی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه ئه‌وان تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵن، كه‌چی هیچ ئه‌ندامێكیان نه‌هاتۆته سه‌رشانۆو وه‌ڵامی میسی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌م بێده‌نگییه‌یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ره‌نگه میسی قسه‌ی تریش بكات و دواجار ئه‌وه دەسەلمێت كه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی میسی راستن و ده‌بێت به‌ئاشكرا بێنه سه‌ر مایكه‌كان و بڵێن» میسی تۆ راسته‌كه‌یت، ئێمه له‌و یارییه‌دا یارمه‌تی بهرازیلمانداوه و زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌ین و هیچ سزایه‌كی تۆش ناده‌ین.
ئه‌گه‌ر بێت و میسیش سزابده‌ن و سزاكه‌شی درێژخایه‌ن بێت، ئه‌وا كۆمنیبۆڵ خۆیان زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، چونكه له كوپا ئه‌مریكای ئاینده‌دا یاریزانێكی وه‌ك میسی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش له به‌هاو نرخ و گرنگی كۆمنیبۆڵ و كوپا ئه‌مریكاش كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانن ناوبژیوان و ته‌نانه‌ت ڤاریش ره‌نگه هه‌ڵه‌ی گه‌وره بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌و ده‌شێت رووبدات، كه‌وایه یاری بەرازیل و ئەرجەنتین گەمەی پێکراوە، کارتە سورەکەی میسی بەرنامەی بۆ دانراوە، با كۆمنیبۆڵ بێده‌نگی بشكێنێت و بڵێت به‌ڵێ هه‌ڵه كراوه، ڤار له‌و یارییه‌دا وه‌ستاوە، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستێكی ره‌ش بووه، یان به ئه‌نقه‌ست بووه، یان لایه‌نێكی گومان‌لێكراو كردوویه‌تی و به‌مه‌ش ئاو ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌دا، به‌ڵام كۆمنیبۆڵ به‌م بێده‌نگییه ئاگره‌كه زیاتر خۆشده‌كات.
به‌م بێدهنگییهشیان هیچیان بۆ نامێنێته‌وه جگە لەوەی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان راستن و له‌جێگای خۆیاندان، سه‌ره‌نجام یاریزانێكی جیهانی گه‌وره‌ی وه‌ك میسی هه‌ڵه نییه‌و یه‌كێتییه‌كه گه‌نده‌ڵه، ئێستا هه‌ورێكی ره‌ش له‌ئاسمانی ئه‌مریكای باشووره‌وه بارانی ره‌شی ژه‌هراوی به‌سه‌ر تۆپی پێی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا ده‌بارێنێت، ئه‌مه‌ش ناكرێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت و ناكرێت ئه‌وه پشت گوێ بخرێت كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ناهه‌قی له ئه‌رجه‌نتین كراوە بۆیە میسی به گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تباریان دەكات، ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئه‌وانیش تاوانی خۆیانه.
لە ئاژانسەکانەوە
195 جار بینراوە