سەرەکی » هەواڵ » ״هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، چاوەڕێی رێكەوتنە״

״هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، چاوەڕێی رێكەوتنە״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بەهۆی بۆچوونی جیاواز و ململانێی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، تائێستا هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەخراوەتە بەرنامەی كارەوە و رێكەوتنی كۆتایی لەسەر نەكراوە.
حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك كرا. لەبارەی پرسی هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند: هەمواركردنی ئەو یاسایە یەكێكە لە پرسە گرنگەكان، بەڵام بەهۆی بۆچوونی جیاوازەوە تائێستا رێكەوتنی كۆتایی لەسەر نەكراوە.
هەرلەوبارەیەوە ئەڵماس فازل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا دیارنییە كەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەخرێتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام بەهۆی بۆچوونە جیاوازەكانەوە، چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆی زۆر لەسەر ئەو پرسە بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...