سەرەکی » هەواڵ » ״گەشبینین بە چارەسەركردنی كێشەكان״

وەفدێكی پارتی سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەتیان كرد

״گەشبینین بە چارەسەركردنی كێشەكان״

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، گەشبینی خۆیان پیشاندا بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
سەمیر هەورامی وتەبێژی رەسمی جێگری سەرۆك وەزیران، رایگەیاند؛ رۆژی 25/7 لەهەولێر، وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتیی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، بەمەبەستی پیرۆزباییكردن و دەربڕینی پاڵپشتی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانیان كرد و پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ كابینەی نوێ دەربڕی و باسیان لەوەكرد چاوەڕوانییەكانی خەڵك لەم كابینەیە زۆرە لەجێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
سەمیر هەورامی، ئاماژەی بەوەشدا كە لەدانیشتنەكەدا هەردوولا گەشبینی خۆیان پیشاندا بەدەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی بەغداو هەولێر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی كێشە هەڵپەسێردراوەكان. لای خۆیشییەوە قوباد تاڵەبانی، وێڕای سوپاسكردنی وەفدی میوان و نرخاندنی سەردان و پاڵپشتییەكەیان ئەوەی بۆ روونكردنەوە هەموو هەوڵ‌و گرنگیدانێكیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نوێ دەبێت، كە ژمارەیەك رێوشوێن‌و چاكسازیی لەخۆدەگرێت‌و لەمبارەیەوە گەشبینیی خۆی پیشاندا.

print

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*