سەرەکی » مانشێت » چارەسەری بنەڕەتی و دەستووریانە بۆ سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان

لیژنەی باڵای هاوبەشی هەرێم و بەغدا:

چارەسەری بنەڕەتی و دەستووریانە بۆ سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان

لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكید لە «چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور»، دەكەنەوە.
لە راگەیەنراوی لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادیدا هاتووە «رۆژی 25/7/2019، لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بەسەرپەرشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزە كۆبوونەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور».
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ئاماژەبەوەدراوە «لە كەشێكی ئەرێنی و لێكتێگەیشتنی هاوبەش و نیازپاكی گفتوگۆ لەبارەی دۆسیە سەرەكییەكان كرا بەتایبەتی پرسی ناوچە جێناكۆكەكان، كێشە داراییەكان و بودجە، پرسی نەوت و غاز، هەردوولا رێكەوتن لەسەر دانانی میكانیزمێكی كردەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاریی پرسە هەڵپەسێردراوەكان لە رێگەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی تایبەتمەندی تەكنیكی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە ژێر چاودێری لیژنەی باڵای هاوبەش».
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە «لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر‌ بەردەوامیی پەیوەندییەكان درا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی و دەستووریانە بۆ سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بكات، بڕیاریشە لیژنە تەكنیكییەكان لە بەغدا كۆببنەوە».

print

 99 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*